بۆ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی به‌رگری و ئاسایشی ئه‌وروپا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا بڕیاری داوه 300 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی فڕه‌نسا به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا دابه‌ش بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ئایار، پێگه‌ی ''
گره‌یت بریتن'' بڵاوی كرده‌وه، ماكرۆن ئامانجیه‌تی له ڕێی دابینكردنی چه‌كی ئه‌تۆم بۆ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌رگری ئه‌وروپا به‌هێز بكات و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتییه‌كه بۆ گه‌یشتن به به‌رگرییه‌كی یه‌كگرتووی پته‌و خێراتر بكات.
زۆر له فڕه‌نسییه‌كان دژی ماكرۆنن و پێیان وایه ئه‌و سه‌رۆكه سه‌ربه‌خۆیی فڕه‌نسا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و پاریس دووچاری كێشه‌ی وڵاتانی تر ده‌كات.
ماكرۆن به‌مدواییه به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، له‌وه ده‌ترسێت ئه‌وروپا ''بمرێت'' كه مه‌به‌ستی له بێهێزبوونی ئه‌و كیشوه‌ره‌یه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له ژێر هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی ڕووسیادا، به دیدی ماكرۆن، فڕه‌نسا ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بكات و له‌م قۆناغه‌دا به‌رگرییه‌كی هاوبه‌ش و سوپایه‌كی تۆكمه‌ی ئه‌وروپییه‌كان پێك بهێنرێت.
هه‌ردوو لایه‌نی ڕاستڕه‌و و چه‌په تونده‌كان به‌رپه‌چی ماكرۆن ده‌ده‌نه‌وه و پێیان وایه، به گشتاندنی ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و به‌ستنه‌وه‌ی به ئاسایشی فڕه‌نساوه، پاریس ده‌كه‌وێته مه‌ترسی گه‌وره‌وه.
ده‌مێكه ماكرۆن باس له پێویستی دروستكردنی سوپایه‌كی یه‌كگرتوو ده‌كات بۆ ئه‌وروپییه‌كان، به‌ڵام تا ئێسته یه‌كێتییه‌كه نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت له‌و ڕووه‌وه و دروستكردنی سوپایه‌كی تۆكمه، پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت، ئه‌مه‌یش بۆ ئێسته كارێكی قورسه بۆ ئه‌وروپییه‌كان، بۆیه سه‌رۆكه فڕه‌نسییه‌كه بڕیاری داوه له چه‌كی ئه‌تۆمی فڕه‌نسا ببه‌خشێت به ئه‌ندامانی تری یه‌كێتییه‌كه.
ماوه‌ی سێ ساڵه شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا سه‌ری هه‌ڵداوه و له‌شكركێشی مۆسكۆ بۆ سه‌ر كیێڤ، هێدی هێدی ده‌بێته هۆی تێوه‌گلانی ته‌واوی ڕۆژئاوا به شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ڕووسیا.