گوستاڤۆ پێترۆ سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ڕای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌پچڕێنێت، هۆكاری هه‌ڵپه‌ساردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆڵۆمبیا و ئیسرائیل، پێوه‌سته به شه‌ڕی غه‌زه‌وه، پێترۆ نیگه‌رانه به به‌رده‌وامی و درێژه‌دان به شه‌ڕه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ دووی ئایار پێگه‌ی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' بڵاوی كرده‌وه، كۆڵۆمبیا پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌كۆتا دێنێت، گوستاڤۆ پێترۆ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ئیسرائیل به جینۆسایدكردنی فه‌له‌ستینییه‌كانی كه‌رتی غه‌زه تۆمه‌تبار ده‌كات، له ماوه‌ی ڕابردوو ئیكوادۆر یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه چه‌كی فرۆشتووه به ئیسرائیل، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕی غه‌زه كۆتایی به‌و پێوه‌ندییانه هێنا و ئێسته‌ش هه‌موو پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ده‌پچڕێنێت.
ئیسرائیل كاتز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، وه‌ڵامی سه‌رۆكی كۆڵۆمدیای دایه‌وه و بڕیاری پچڕاندنی پێوه‌ندی دیپلۆماسی له‌لایه‌ن كۆڵۆمبیاوه دایه به‌ر ڕه‌خنه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆڵۆمبیا پێوه‌ندییه‌كی باشی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌ڵام ئێسته و به‌هۆی شه‌ڕی غه‌زه‌وه، وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشوور و ئه‌وروپا پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سنووردار كردووه.
ماوه‌ی حه‌وت مانگه شه‌ڕی غه‌زه درێژه‌ی هه‌یه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی كوژراوه‌كان و زۆرینه‌ی سڤیله‌كان، وڵاتانی ڕۆژئاوا و دنیا پێوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كز كردووه، له‌م چوارچێوه‌یه سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا به فه‌رمی پچڕاندنی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕاگه‌یاند.