حكوومەت دامەزراندنی نوێی راگەیاند

:: AM:11:34:02/05/2024 ‌
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دامەزراندنی نوێی راگەیاند و فۆرمێكیش بۆ ئەو مەبەستە بڵاو كرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی ئایار، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆ 25 هەلی كار لە فەرمانگەی كارتی نیشتمانیی شارۆچكەی كفری و شارەدێی پێباز لە ئیداری گەرمیان ڕادەگەیەنێت.

باس لەوەش كراوە، لەسەر ڕەزامەندی و فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری كاروباری خەڵك لە كفری و پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەزارەتی ناوخۆ 25 پلەی كاركردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەك ڕادەگەیەنێت.

لەم لینكەدا زانیاریی زیاتر وەربگرن و ئارەزوومەندان دەتوانن تا كۆتایی ڕۆژی شەموو ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن.


لینكی فۆڕم پر كردنەوە


وشە - رامیار جەواد