هاووڵاتییەك لە خنكان ڕزگار كرا

:: AM:09:01:04/05/2024 ‌
ئێوارەی دوێنێ تیمێكی بەرگریی شارستانی هاووڵاتییەكیان لە مردن رزگار كرد، ئەوەیش دوای گیرخواردنی لە ئاودا.

سەركەوت كارەش بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانیی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، هاووڵاتییەك بەناوی (ئەحمەد كامل عەبدولعەزیز /20 ساڵ/) لە زێی سیروان گیری خواردبوو دەستبەجێ تیمی ژێرئاوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی گەرمیان، گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا هاووڵاتییەكە رزگار بكەن.

زیاتر گوتی، لە كاتی پرۆسەی رزگاركردنەكەدا دوو لە كارمەندانمان لە تیمی ژێرئاو بەناوەكانی كامەران مینە ئەحمەد و هادی میران، ژیانیان كەوتە مەترسی و ئاوەكە لەگەڵ خۆیانی بردبوونی.

باسی لەوەش كرد، بەهۆی لێهاتوویی و زیرەكی خۆیان و بەهاناوەچوونی كارمەندانی ترمان، توانرا دوو كارمەندەكە و هاووڵاتییەكەش رزگار بكرێن.


وشە - رامیار جەواد