ئاوی بەنداوی مووسڵ ژەهراوی بووە و چەندان پەلەوەر و ماسی لەناو چوون

:: PM:01:56:04/05/2024 ‌
ئاوی بەنداوی مووسڵ ژەهراوی بووە و دەیان ماسی و باڵندە و پەلەوەر لەناو چوون، گوتەبێژی هێزی پاراستنی ژینگەیش دەڵێت، چەند كەسێكی نەناسراو گەنم و عەلەفی ژەهراوییان لە ئاوی بەنداوی مووسڵ بەكار هێناوە.

عەبدولستار عەبدولحەمید گوتەبێژی هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە رای گەیاند، چەند كەسێكی نەناسراو، گەنم و عەلەفی ژەهراوییان لە ئاوی بەنداوی مووسڵ لە نزیك گوندەكانی كەمۆنا و رەحمانیێ لە سنووری شارەدێی خانكێ بەكار هێناوە، دیارە مەبەستیان ماسیگرتن بووە، بەڵام بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری باڵندەی نەورەس و ماسی و بۆق و گیانداری تر لەناو چوون.

بەنداوی مووسڵ گەورەترین بەنداوی عێراقە و لەسەر رووباری دیجلەیە، لە ساڵی 1986 كەوتووەتە كار، بەنداوەكە 113 مەتر بەرزە و 3.4 كیلۆمەتر درێژە، توانای گلدانەوەی نزیكەی هەشت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، توانایەكی زۆری كۆگەكردنی ئاوی تێدایە.


وشە - سۆران عەزیز