بۆ سۆراغی ئه‌و پاره‌یه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی كه له ئیمارات ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، شاندێكی یه‌كێتی كه سه‌رپه‌رشتیی دارایی ئه‌و حزبه ده‌كه‌ن، چوونه دوبه‌ی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" هه‌ریه‌ك له د. هاوڕێ شێخ دارۆ و شێخ ئه‌حمه‌دی نۆكان كه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتین و سه‌رپه‌رشتی دارایی ئه‌و حزبه ده‌كه‌ن، چوونه ئیمارات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتی بۆ "وشه" گوتی، ئامانجی یه‌كه‌می چوونی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، بۆ سۆراغی ئه‌و 350 ملیۆن دۆلاره‌یه كه له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه و به بڕیاری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌و گوتی، بافڵ تاڵه‌بانی زۆر هه‌وڵیداوه له ڕێی ئێرانه‌وه ئه‌و پاره‌ی ئازاد بكرێ، به‌ڵام بێ سوود بووه، دواجاریش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بافڵ تاڵه‌بانی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیای هه‌یه له‌و ڕێیه‌وه هه‌وڵی داوه، به‌ڵام هیچ سۆراغێكی ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
ئێسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ردوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی یه‌كێتی له دوبه‌ی ده‌یانه‌وێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكه‌دا بكه‌ن كه ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌كاندا گرتووه.
ئه‌و پاره‌یه‌ی تاڵه‌بانی كە به مه‌به‌ستی سپیكردنه‌وه ره‌وانه‌ی دووبەی كرابوو، داهاتی سلێمانی و قاچاخی خاڵە سنوورییەكانە، لە كاتێكدا دەیان پرۆژەی رێگەوبانی ستراتیجی لەو سنوورە هەن لە كەمتر لە 50 ملیۆن دۆلار تەواو دەبن، بەڵام یەكێتی نایدات و بانكەكان هەمیشە بە كۆمپانیاكان دەڵێن كاشمان نییە.
بۆ نموونە، رێگەیەكی ستراتیجی وەك كەلار - دەربەندیخان - سلێمانی، چەند جارێك فەرمانی سەرۆكی حكوومەت بۆ خەرجی پارەكەی دەرچووە، بەڵام لە سلێمانی نایدەن. هەرچەندە رۆژانە ڕووداوی سەختی هاتوچۆ لەوێ تۆمار دەكرێ.
ئەم 35 ملیۆن دۆلارە، بە دووجار چووەتە دووبەی و كەڵەكە بووە لە بانك، یاسای بانكداری لە ئیمارات وایە دەبێت سەرچاوەی دەستخستنی پارەكە ڕوون بكەیتەوە، بەڵام هەرچەند بەداوادچوون دەكەن و پێوەندی بە باڵوێزخانەكانی پێوەندارەوە دەكەن، هیچ تۆمار و داهاتێك بەناوی ئەو كۆمپانیایە نەبووە كە لە دووبەی حسابەكەی بە ناوەوە كراوە، بۆیە راستەوخۆ پارەكە دەستی بەسەردا گیرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماوەی رابردوو بڵاوكرانەوە، بافڵ تاڵەبانی زۆر تكای لە بەرپرسانی عێراق كردووە هاوكاری بن لە گەڕاندنەوەی ئەو پارەیەدا، بەڵام تا ئێستە هیچی دەست نەكەوتووە.
ماوەی سێ ساڵە حكوومەتی هەرێمی كوردستان. بە ئاشكرا دەڵێت، بەشێك لە داهاتەكانی سلێمانی دیار نین و نایەنەوە ناو خەزێنەی گشتیی، تەنانەت پێشتر كە هەرێم خۆی مووچەی دەدا، چەند مانگێك لە سلێمانی لەناكاو پارە نەدەما لە بانك و چەند كەسێكیش لە نۆرەی زووەرگرتنی مووچەدا، پلیشانەوە و گیانیان لە دەست دا.