له ژێر چاودێریی پاشای ئوردن و به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند دامه‌زراوه و ژووری بازرگانی كه یه‌كێكیان ژووری بازرگانیی هه‌ولێره، له عه‌مانی پایته‌ختی شانشینی ئوردن، كۆڕبه‌ندی ئابووری بۆ هاوبه‌شی دارایی و پیشه‌سازی و بازرگانی له نێوان ئوردن و وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ئایار، كۆڕبه‌نده‌كه ده‌ستی پێ كرد و كاروان سوورچی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ژووره‌كه رای گه‌یاند، كۆڕبه‌نده‌كه به ئاماده‌بوونی گه‌یلان حاجی سه‌عید سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر، مه‌عرزوف عه‌زیزخان هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی ژوور و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراق و شانشینی ئوردن و ژماره‌یه‌ك له بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌ردوو وڵات ده‌ست پێ ده‌كات.
له یه‌كه‌م رۆژی كۆڕبه‌نده‌كه، دوو پانێڵ له‌سه‌ر هه‌له‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێوان عێراق و ئوردن و جگه له چه‌ند بابه‌تێكی تری پێوه‌ست به وه‌به‌رهێنان له هه‌ردوو وڵات، وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كاره‌با له عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
بە مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی به‌شدارانی كۆڕبه‌نده‌كه و ئاشناكردنیان به رێكاره‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان وتار پێشکەش دەکات.
به‌گوته‌ی سوورچی، بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م له رۆژی دووه‌می كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، گه‌یلان حاجی سه‌عید سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر، له پانێڵێكدا گوته‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان بكات، به مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی به‌شدارانی كۆڕبه‌نده‌كه و ئاشناكردنیان به رێكاره‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.
پلان هه‌یه له كۆتایی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌دا و رێكخه‌رانی، كۆمه‌ڵێك پێشنیار و راسپارده بۆ وه‌به‌رهێنان و هاوئاهه‌نگی رابگه‌یه‌نن، بۆ به‌رنامه و میكانیزمی پێوه‌ندییه‌كان له داهاتوودا.
ئوردن پێوه‌ندییه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش بووه، رۆڵی ئه‌رێنی له ناوچه‌كه له بواره‌كانی ته‌ناهی و ئابووریدا بینیوه.