ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ ئاهەنگگێڕانی ڕۆژی سەرکەوتن

:: PM:05:32:05/05/2024 ‌
سوپای ڕووسیا لە مەیدانی سووری مۆسکۆ لە حەوتی ئایاری ئەمساڵ یادی ڕۆژی ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕێت، ئەمەیش تەنیا دوای چەند ڕۆژێک دێت لە دووبارە دەستبەکار بووەنەوەی ڤلادیمێر پوتن وەک سەرۆکی ڕووسیا بۆ پێنجەمین جار بە دوای یەکتری دا. 

ئەمڕۆ پێنجی ئایار پێگەی ''سکای نیوز'' ئاشکرای کرد، لە حەوتی ئایار ڕووسیا لە مەیدانی سوور ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕێت، ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا مانۆڕێکی سەربازی کرد و تێیدا نمایشی هێزەکانی کرد، ئەمەیش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئاهەنگگێڕان لە ڕۆژی سەرکەوتن، بەمدواییە ڕووسەکان لە مەیدانی سوور نمایشی هەموو ئەو هێزانەیان کرد، لە لایەن سوپای وڵاتەکەیانەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو لە شەڕی ئۆکراینا. 

ساڵانە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ئەو وڵاتە لە مەیدانی سووری ڕووسیا نمایشی سەربازی دەکات و پەیامی سەرکەوتنی سوپای ڕووسیا بەسەر نەیارەکانیاندا دووپات دەکاتەوە، ئاهەنگ گێڕانی ئەمجارەی یادکردنەوەی ڕۆژی سەرکەوتن لە ڕووسیا جیاواز دەبێت، چونکە هاوکاتە لەگەڵ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی پوتن وەک سەرۆکی ڕووسیا بۆ پێنجەمین جار لەسەر یەک.


وشە - ئارا هێمن