له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له كه‌رتی غه‌زه، به گرنگترین هۆكار هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو چارتی هه‌فتانه‌ی بۆرسه‌ی نه‌وت به ره‌نگی سوور داخرا، گه‌یشته نزمترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی 50 رۆژی رابردوو تۆمار كرابێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووباره رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت كه به 82 دۆلار و 78 سه‌نت داخرابوو، ئێسته به 83 دۆلار و 50 سه‌نته. نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوودا به سه‌رووی 88 دۆلار ده‌فرۆشرا، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش تا سه‌رووی 92 دۆلار هه‌ڵكشابوو. نرخی نه‌وتی جۆری تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش ئێسته به 78 دۆلار و 65 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
گرنگترتن هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له غه‌زه ده‌گه‌ڕێته‌وه
گرنگترتن هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له غه‌زه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشتر ئومێدی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست نرخی نه‌وتی دابه‌زاندبوو، به‌ڵام به‌پێی دوای هه‌واڵه‌كان ئه‌گه‌ری زۆره هێرش بكرێته سه‌ر ره‌فه‌ح، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتی مرۆیی و دواجار ئاڵۆزیی زیاتری له ئاستی ناوچه‌كه به‌دواوه ده‌بێت. دیسان كێشه بۆ رێیه بازرگانییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت دێته كایه‌وه و له‌و كاته‌شدا نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به چه‌ند هۆكارێك نرخی نه‌وت دابه‌زیبوو، یه‌كه‌م هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت، پێوه‌ندیداره بوو دواین بڕیاری بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا كه قه‌باره‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی به به‌رزیی هێشته‌وه كه 5.5%ـه، هۆكاری سه‌ره‌كی له‌و بڕیاره ئه‌وه‌یه رێ له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان بگرێت، هه‌رچه‌نده سوودی به‌رزی بانكی كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌ر بازاڕه‌كان هه‌یه و سستی ده‌كات و له‌و كاته‌شدا داخوازی بۆ كڕینی نه‌وت داده‌به‌زێت.
چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بانكهن تا له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ رێژه‌ی سوود كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام دیار نییه له‌و كاته‌شدا رێژه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه یان هه‌ر به به‌رزی ده‌یهێڵێته‌وه.
جێی باسه قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، هه‌ڵكشابوو و ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تر بوو له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی به‌های نه‌و به تایبه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌فته‌كه.