چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێیان وایه، بافڵ و هاوئاوازه‌كانی له ئیسلامییه‌كان و نه‌وه‌ی نوێ، كاریان بووه‌ته نانه‌وه‌ی گرفت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌موو سه‌ردانه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی و گرووپه‌كانی سه‌ربه حزبه‌كانی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ له ژێرناوی مامۆستای ناڕازی و چه‌ندان ناوی تره‌وه، بۆ ئه‌وه بووه كێشه له به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر و ناردنی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دروست بكه‌ن، بۆیه كاتێك بافڵ و هاوئاوازه‌كانی له به‌غدا ده‌بینرێن، ئیتر به هاوكاری شۆڤێنییه‌كان سه‌ره‌تای هه‌نگاوه ڕه‌شه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێ.
تاڤان بارزان چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه‌ی به‌ناوی مامۆستای ناڕازی و چه‌ندان ناوی تره‌وه ده‌ڕۆنه به‌غدا، هه‌موو ئامانجیان جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلان و به‌رنامه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن ئاغاكانیانه‌وه بۆیان دیاری ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كێشه له مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌ر كاتێك پێوه‌ندیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئاسایی ده‌بێت، چه‌ند كه‌س و گرووپ ده‌ست ده‌كه‌ن به هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروستكردنی كێشه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه ڕاده‌سپێرێن كه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ باشبوونی دۆخی خه‌ڵكی كوردستان نییه، ئه‌سپی خۆیان له بوونی قه‌یرانی هاووڵاتییانی هه‌رێمه‌كه‌مان تاو ده‌ده‌ن. ده‌ڵێ، حزبه‌كانی ئیسلامییه‌كان به ده‌ستی ده‌ره‌كی كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی جۆراو، ئه‌ندام و خه‌ڵكی خۆیان بنێرنه به‌غدا، له‌وێوه كار بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان گوایه دۆخی دارایی و مووچه‌یان خراپه، له كاتێكدا ئامانجی تری كه‌سانی تر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، چونكه كێشه‌ی مووچه به ڕێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌مان ته‌نیا ئامانجیان ئه‌وه‌یه بتوانن له‌و ڕێیه‌وه كێشه دروست بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ نه‌یارانی خۆشگوزه‌رانی گه‌لی كورد ده‌رده‌كه‌ون
كاتێك بافڵ تاڵه‌بانی و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به‌ناوی چالاكی و مامۆستای ناڕازی و پارێزه‌ر ده‌ڕۆنه به‌غدا
، وێنه‌كانیان له‌گه‌ڵ نه‌یارانی خۆشگوزه‌رانی گه‌لی كورد ده‌رده‌كه‌ون و پاش چه‌ند ڕۆژێك سه‌ره‌تای دروستكردنی كێشه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی سیاسیی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه سه‌رئێشه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم دروست بكه‌ن، هاووڵاتییانی كوردستان برسی بكه‌ن.
عه‌لی مام ئه‌نوه‌ر چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عورفه دیپلۆماسییه‌كان، ناكرێت دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسایی له‌ناو ده‌وڵه‌تێكدا بێت، حزب ده‌ستێوه‌ردان له‌م پێوه‌ندییانه‌دا بكات، خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیه‌تی بپرسێت ئایا بافڵ تاڵه‌بانی ته‌نیا خۆی بڕواته به‌غدا قسه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن.
ئه‌و گوتی، ئه‌وه‌ی جێی گومانه لای هاووڵاتییانی هه‌رێمه‌كه‌مان، دیداره‌كانی له به‌غدا جگه له لایه‌نه شۆڤێنی و دژه كوردانه‌ی له به‌غدا بوونیان هه‌یه ده‌یانبینێت، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانییان نه‌بینیوه وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی و حزبێكی كوردی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی فه‌رمی عێراق باسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی كوردستان بكات، به‌ڵام هه‌موو سه‌ردانه‌كانی بۆ به‌غدا پاش كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌بینین گرفت و ئاریشه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان دروست كراوه، له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانمان فشار له سوودانی كراوه ڕێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات و ده‌بینین له‌م مانگه‌شدا مووچه دوا كه‌وتووه.