بڕیاره سبه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌ست پێ بکات و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێریش ده‌ڵێ، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌رێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ئایار، مامۆستا دلێر عه‌بدوڵا شێخانی به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر، به "وشه"ی راگه‌یاند، سبه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌ست پێ ده‌كات، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ولێر 16 هه‌زار و 902 قوتابی پۆلی نۆ به‌شدارن له ئه‌زموونه‌كانی نیشتمانی كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر 247 هۆڵی ئه‌زموونی.
زیاتر گوتی، له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان به یه‌ك شێوه پرسیار ده‌ست به ئه‌زموونه‌كان ده‌كه‌ن و زۆربەى قوتابییەکان لە قوتابخانەکانى خۆیان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن جگە لەو قوتابییانەى کە لە خوێندنى ئێوارانن لەگەڵ ئەو قوتابییانەى لە خوێندنى خێران.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر، دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان له دیاریكردنی هۆڵ و هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی لاپه‌ڕه‌ی سۆما كراوه و دابه‌شی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان كراوه.
یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرنگی زۆری پێدراوه، كه‌رتی په‌روه‌رده‌یه كه ساڵانه به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ تاقیكردنه‌وه‌كان له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵی زۆر هه‌بوو پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده رابگیرێت، به‌ڵام به هه‌وڵی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و به‌رپرسانی په‌روه‌رده ئه‌و هه‌وڵه سه‌ری نه‌گرت.
وشه/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی