سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران لەبارەی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا بۆ ڕەوشی تەناهیی ئێران و عێراق و هەرێمی كوردستان، گفتوگۆیان كرد و دووپاتیان گرنگیی سەقامگیری كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەم، شەشی ئایار، له درێژه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه فهرمييهكهيدا بۆ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى له تاران، له‌گه‌ڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران، كۆ بوونه‌وه و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و هاريكارى و هاوئاهەنگيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانيان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
وەك لە ڕاگەیاندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوو وڵات له‌پێناو ئارامى و ئاسايشدا كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕێگرتن له په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييهكان و به‌دوورگرتنى ناوچه‌كه له پشێويى زياتر.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌حمه‌ديان به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق به هه‌رێمى كورستانه‌وه ده‌ربڕى، نێچيرڤان بارزانيش دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا و بۆ هيچ لايه‌نێك نابێته هه‌ڕه‌شه.