پارێزگاری هەولێر رای گەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكان دەبێت بۆ نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری و كۆمەڵێك بڕیاری تریش هەن دەچنە بواری جێبەجێكردن.
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی ئایار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ هەیە و بڕیار لەسەر نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەدرێ.
زیاتر گوتی، بڕیار دراوە بە لێسەندنەوەی پارێزگاری و پاسەوانی لە كۆمپانیاكانی سكویرتی لە بازاڕەكان و تەناهی ئەو بازاڕانە، رادەستی هێزەكانی پۆلیس دەكرێتەوە.
باسی لەوەش كرد، پێداچوونەوە بە پێداویستییەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەو بازاڕە دەكرێتەوە و كۆمەڵێك بڕیاری تریش دەدرێ.
شەوی یەكشەم لەسەر دووشەم ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر كەوتەوە، بەو هۆیەوە نزیكەی 300 دوكان سووتان.