سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە ئەمستردام بەڕێوە دەچێت

:: AM:09:57:07/05/2024 ‌
سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە ئەمستردام ساز دەكرێت و پێنج كورتە فیلم وەك دەستپێك هەڵبژێراون، لە یەكەم رۆژی فێستیڤاڵدا پێشان بدرێن.
 
بڕیار وایە لە 10 تا 12ـی ئایار، سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە ئەمستردام ساز بكرێت و 25 فیلم لە بەشە جیاجیاكاندا بەشدارن، پێنج كورتە فیلم وەك دەستپێك هەڵبژێراون و لە یەكەم رۆژی فێستیڤاڵدا پێشان بدرێن.
 
لە فێستیڤاڵەكەدا بەرهەمی فیلمسازانی هەر چوار پارچەی كوردستان بەشدارن و چەندان میوان لە كوردستانەوە بۆ فێستیڤاڵەكە بانگهێشت كراون، جگە لە بەرهەمی فیلمسازانی كورد لە دیاسپۆرا و بەرهەمی فیلمسازانی بیانی لەبارەی كوردەوە بەشدارن. 
 
ڕێبەر دۆسكی رێكخەری فێستیڤاڵەكە ڕای گەیاند، لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵدا، پێنج خەڵات دابەش دەكەن، ئەویش خەڵاتی باشترین فیلمی درێژ، باشترین بەڵگەفیلمی درێژ، باشترین كورتەفیلم، باشترین كورتە بەڵگەفیلم و خەڵات بۆ باشترین پڕۆژەی فیلم. 
 






وشە - سۆران عەزیز