گۆڤاری ''وۆڵ ستریت'' بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا هه‌ستاوه به ڕاگرتنی فرۆشتنی بۆمبی ''MK-82'' كه به بۆمبێكی زیره‌ك ناسراوه و ئامانجه‌كه‌ی به شێوازێكی ڕێك ده‌پێكێت، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئاشكرابوو، ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی فیشه‌كی به ئیسرائیل ڕاگرتووه، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی فیشه‌ك و بۆمبی مۆدێرن به ئیسرائیل، بریتییه له هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری سنووری ڕه‌فه‌ح.
ئه‌مڕۆ حه‌وتی ئایار گۆڤاری ''
وۆڵ ستریت'' ئاشكرای كرد، به‌مدواییه ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی هه‌زاران جۆر له بۆمبی مۆدێرن و ئامێری پێكانی ئامانجه‌كانی به ئیسرائیل ڕاگرتووه، ئه‌مه‌یش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌كی ئیداره‌ی بایدن و ڕێگریكردن له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل، به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له هێرشی سه‌رانسه‌ری ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح.
سزاکە ڕاگرتنی فرۆشتنی سیستەمی پێشکەوتووی جەنگی لەخۆ دەگرێت
هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی بۆمبی پێشكه‌وتووی جۆری ''MK-82'' ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند سیستمێكی پێشكه‌وتوو كه ده‌توانن ئامانجی دیاریكراو بپێكن.
فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر ئیسرائیل درێژه‌ی هه‌یه، به هیچ جۆرێك ڕێ به‌وه ناده‌ن ئیسرائیل هێرشی سه‌رانسه‌ری و زه‌وینی بكاته سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح، له دوای ئه‌مه‌ریكا، فڕه‌نسا وه‌ك یه‌كه‌مین وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دژی ئاماده‌كارییه‌كانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح هاته ده‌نگ، فڕه‌نسا پێی وایه هێرشه‌كه ده‌بێته هۆی به زۆره‌مله ئاواره‌كردنی سڤیله‌كان و تاوانی جه‌نگ.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕای گه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه جێی قبووڵكردن نییه و قه‌یرانی مرۆی له ڕێیه.