له یاسایه‌كی نوێ‌دا به‌ریتانیا شوێنه گشتییه‌كان ناچار ده‌كات به‌وه‌ی ئاوده‌ستی ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌وداكه فراوان بوو، ڕێ ده‌درێت ئاوده‌ستی هاوبه‌شیش دروست بكرێت، به‌ڵام ئاوده‌ستی جیا مه‌رجی سه‌ره‌كییه.
پێگه‌ی ''
سكای نیوز'' بڵاوی كرده‌وه، یاسایه‌كی نوێی به‌ریتانیا، باڕ و چێشتخانه و نووسینگه‌ی كاركردن و ناوه‌نده‌كانی بازاڕكردن ناچار ده‌كات، ئاوده‌ستی هاوبه‌ش وه‌لا بنێن و شوێنی تایبه‌ت بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز دروست بكرێت، به‌ڵام یاساكه هۆتێل و قوتابخانه و خانه‌ی به‌ساڵاچووان و گرتووخانه‌كان و هه‌روه‌ها خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتان ناگرێته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا له ئینگلته‌را ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به ئاوده‌ستی هاوبه‌ش سه‌ری هه‌ڵدا و خه‌ڵك پێیان وایه، ئاوده‌ستی هاوبه‌ش نهێنی ناهێڵێت و جوانتره شوێنی تایبه‌تی ژن و پیاو جیا بكرێته‌وه.
یاساکە بۆ گێڕاندنه‌وه‌ی شکۆیە بۆ خانمان
كه‌می بادێنۆچ وه‌زیری ژنان و یه‌كسانیی به‌ریتانیا ڕای گه‌یاند، ئامانج له یاساكه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ته‌والێتی ژنان له پیاوان، بریتییه له گێڕاندنه‌وه‌ی تایبهتمهنییهكان و شكۆ بۆ ژنان و پیاوان، لای خۆیه‌وه لی ڕۆڵی وه‌زیری نیشته‌جێكردنی به‌ریتانیا دڵنیایی دا له‌وه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ئاوده‌ستی پیاوان و ژنان، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز پێی ڕه‌زامه‌ندن و دووباره ئازادییه‌كان ده‌داته‌وه ژن و پیاوان.
یاسا نوێیه‌كه‌ی به‌ریتانیا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئاوده‌ستی ژنان و پیاوان له سۆنگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ و به‌هایه بۆ ژنان، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ئاوده‌ستی هاوبه‌ش له شوێنه گشتییه‌كان ناڕه‌زایه‌تیی لێ كه‌وته‌وه و ژنان پێیان وایه له ڕووی بایۆلۆجییه‌وه، جیاوازن و پێویستیان به شوێنێكی ئارامتر هه‌یه.