هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل تێكشكاندنی درۆنێكی ڕاگه‌یاند، دوێنێ شه‌و درۆنه‌كه له عێراقه‌وه ئاراسته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسرائیل كراوه، پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئیسرائیل، درۆنه‌كه تێكشكێنراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی ئایار، سوپای ئیسرائیل تێكشكاندنی درۆنێكی
ڕاگه‌یاند كه له عێراقه‌وه ئاراسته كرابوو، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی عێراق به‌رپرسیارێتیی هه‌ڵدانی درۆنه‌كه‌ی به‌ره‌و ئیسرائیل گرته ئه‌ستۆ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران كراوه بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كان، به‌ڵام ناوه‌ناوه هێرشی درۆنی ده‌كرێته سه‌ر ئیسرائیل.
هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ده‌ڵێ، له ده‌می هاویشتنی درۆنهكهوه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چاودێرییان كردووه، پاشان له ناكاودا خستوویانه‌ته خواره‌وه.
دوو شه‌وه له‌سه‌ر یه‌كتر میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له ڕێی درۆنه‌وه، هێرشیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ست پێ كردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی درۆنه‌كان ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیله‌وه ده‌خرێنه خواره‌وه، كاریگه‌رییان نییه.