حزبوڵای لبنان هێرشێكی درۆنی كرده سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌ی له نێوان حزبوڵای لبنان و ئیسرائیل سه‌ری هه‌ڵداوه به‌هۆی به‌رده‌وامیی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی ئایار پێگه‌ی ''
نیویۆرك تایمز'' بڵاوی كرده‌وه، حزبوڵای لبنان هێرشی درۆنی كردووه‌ته سه‌ر باكوری ئیسرائیل، له ماوه‌ی ڕابردوودا هۆشداریی له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لبنان درابوو.
سوپای ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی حزبوڵای لبنان بنكه‌یه‌كی به‌رگریی ئاسمانی كردووه‌ته ئامانج، یه‌كێك له درۆنه‌كان خراوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام درۆنێكیان كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی ''یفته‌ح'' له باكوری ئیسرائیل و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئاگرێكی زۆر له ناوچه‌كه بكه‌وێته‌وه.
لای خۆیه‌وه دوێنێ شه‌و ئیسرائیل چه‌كدارانی حزبوڵای له باشووری لبنان بۆردمان كرد.
به‌مدواییه شه‌ڕی نێوان حزبوڵای لبنان و ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته لووتكه و هه‌ردوولا زیانی گیانییان پێ كه‌وتووه، به‌ڵام ئیسرائیل به شێوازێكی توندتر وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حزبوڵای لبنان ده‌داته‌وه، ئێسته سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات بووه‌ته زۆنێك كه هیچ كه‌س بۆی نییه پێیدا تێپه‌ڕ ببێت، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی حزبوڵا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، بووه‌ته هۆی په‌كخستنی ئابووریی كشتوكاڵی ئیسرائیل.