هێزی ته‌ناهیی ئۆكراینا هه‌وڵێكی كوشتنی ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینای پووچه‌ڵ كرده‌وه، ئۆكراینا ده‌ڵێ، له‌لایه‌ن ڕووسیاوه به پیلان هه‌وڵ بۆ كوشتنی زیلینسكی دراوه، به‌هۆی هه‌وڵه تیرۆرستییه‌كه‌وه دوو عه‌قیدی یه‌كه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی ئۆكراینا گیراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی ئایار پێگه‌ی ''
BBC'' بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و دوو یه‌كه‌یه‌ی هێزه‌كانی ئۆكراینا، ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا تێكه‌ڵ كردووه و هه‌وڵی تیرۆركردنی زیلینسكی و به‌رپرسه باڵاكانی ئۆكراینایان داوه، له ماوه‌ی ڕابروودا ئۆكراینا ئاشكرای كرد، گرووپێك هه‌وڵیان داوه سه‌رۆكی هه‌واڵگریی ئۆكراینا بكوژن، ده‌ركه‌وت ئه‌و گرووپه هه‌مان ئه‌و گرووپه‌ن كه هه‌وڵی كوشتنی زیلینسكی ده‌ده‌ن.
ئێسته ئۆكراینا ده‌ڵێ، چه‌ند جارێكه گرووپه‌كه له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ڕاده‌سپێرێت بۆ به‌ئامانجكردنی زیلینسكی، به‌ڵام ئه‌مجاره گرووپه‌كه گیراون و زیلینسكی له هێرشه‌كه ڕزگار كراوه.
به‌هۆی هه‌وڵی كوشتنه‌كه‌وه دوو عه‌قیدی باڵای سوپای ئۆكراینا گیراون.