تا ئێستە حەماس بۆ ئیسرائیلی ڕوون نەکردووەتەوە، چەند کەس لەو 33 کەسەی کە بڕیارە لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە ئازادیان بکات، گیانیان لەدەست داوە یان کوژراون.
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی ئایار پێگەی ''
نیویۆرک تایمز'' بڵاوی کردەوە، دوێنێ دانوستانکارانی حەماس بە ئیسرائیلییەکان و دەستەی دانوستانکارانی ڕاگەیاندووە، لەو 33 کەسەی بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە ئازاد دەکرێن، چەند کەسێیان لە ژیاندا نەماون.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، لە یەکەمین قۆناغی ئاگربەستەکەدا 33 دیل لە لایەن حەماسەوە ئازاد دەکرێن، بەمەیش 100 دیل لەلای حەماس دەمێنێتەوە، سەرەتا ئیسرائیل داوای ئازادکردنی 40 دیلی کرد، بەڵام دواتر سازشی نواند.
ئێستە ئیسرائیل لە ناوخۆ لە ژێر فشاردایە و داوا لە حکوومەتەکەی نەتەنیاهۆ کراوە هەموو سازشێک بنوێنن بۆ ئازادکردنی دیلەکان، ئەمەریکی و ئەوروپییەکان داوا لە کابینەی جەنگی ئیسرائیل دەکەن، هێرشکردنە سەر شاری ڕەفەح ڕابگرێت بۆ مەبەستی سەرکەوتنی دانوستانەکان و ڕاگەیاندنی ئاگربەست.
جێی باسە درهنگانی شهوی رابردوو سوپای ئیسرائیل، هێرشی كرده سهر ڕهفهح و سێ تونێلی لهسهر دهروازهی سهرهكیی شارهكه له نێوان میسر و كهرتی غهزه دۆزییەوە و مهرزهكهیان كۆنترۆڵ كرد، ئەمەیش دووبارە چارەنووسی ئاگربەستی وێڵ کرد.