به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای پشتئه‌ستوور به سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی پاك له دنیادا، ساڵ به‌ساڵ زیاتر گه‌شه ده‌سه‌نێت و به‌پێی دواین ئاماره‌كان، وزه‌ی پاك 30%ی كاره‌بای دنیا دابین ده‌كات.
دامه‌زراوه‌ی EMBER بڵاوی كرده‌وه، وزه‌ی پاك 30%ی كاره‌بای دنیا دابین ده‌كات و ئامانجی وڵاتانیش ئه‌وه‌یه تا ساڵی 2030، به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاك بۆ سێ هێنده به‌رز بكرێته‌وه.
ساڵی رابردوو سه‌رووی 100 وڵاتی دنیا له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وای كاپ28، له‌سه‌ر زیادكردنی وزه‌ی پاك بۆ سێ هێنده رێككه‌وتبوون كه ساڵی رابردوو له دوبه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.
دواین ده‌ره‌نجامه‌كانی EMBER ده‌ریده‌خات له چاو دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاك زیادی كردووه، ساڵی 2022 نزیكه‌ی 29.4%ی له پێداویستی دنیا به كاره‌با له‌م جۆره وزه‌یه دابین ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته رێژه‌كه 30.30%یه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، سه‌رووی نیوه‌ی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاك، پێوه‌ندیی به چینه‌وه هه‌یه و ئه‌و وڵاته كه زیاتر له وڵاتانی تر په‌ره‌ی به وزه‌ی پاك داوه.
ده‌گوترێ له ساڵی 2024دا 2% له‌م جۆره وزه‌یه داده‌به‌زێت.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاك، پێداویستییه‌كان به‌و وزه‌یه‌ی كه هۆكاره له پیسبوونی ژینگه كه‌م ده‌بێته‌وه، ده‌گوترێ له ساڵی 2024دا 2% له‌م جۆره وزه‌یه داده‌به‌زێت.
یه‌كێك له‌م وڵاتانه‌ی كه له‌م رووه‌وه پێشه‌نگه ئه‌ڵمانیایه، له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به رێژه‌ی 56% پێداویستییه‌كانی خۆی له وزه‌ی پاك دابین كردووه.
به‌پێی راپۆرتێك كه مانگی رابردوو بڵاو كرایه‌وه، ئه‌ڵمانیا له‌و ماوه‌یه‌دا به‌راورد به ساڵی رابردوو، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای پشتئه‌ستوور به وزه‌ی پاك به رێژه‌ی 10% زیادی كردووه.
ته‌نیا تۆرباینه‌كانی با یه‌ك له‌سه‌ر چواری كاره‌بای هه‌موو ئه‌ڵمانیایان دابین كردووه، به ته‌نیا 39 ملیار و 400 ملیۆن كیلۆوات له وزه‌ی با به‌رهه‌م هاتووه. پشكی تۆرباینی ئاوی بریتییه له پێنج ملیار و 300 ملیۆن كیلۆوات و به‌راورد به ساڵی رابردوو 27% زیادی كردووه.
وێستگه‌كانی كاره‌بای پشتئه‌ستوور به تۆرباینی ئاو له ئه‌ڵمانیا، 4%ی كۆی پێداویستیی ئه‌و وڵاته به كاره‌بایان دابین كردووه.