به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی رای ده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی پێنجشه‌م نۆی ئایار ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین له سلێمانی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ئایار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاگاداری كرێكارانی خانه‌نشینی ناوخۆی ھه‌رێم ده‌كاته‌وه، سبه‌ی پێنجشه‌م نۆی ئایار ده‌ست به دابه‌ش كردنی مووچه‌كانیان ده‌كرێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرێكارانی خانه‌نشینكراو، ده‌توانن سه‌ردانی بانكی مه‌ڵكه‌ندی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ھه‌ردوو مووچه‌ی مانگی ئایار و نیسان.