كێشە دەكەوێتە ناو مەڵبەندێكی یەكێتی

:: AM:09:19:09/05/2024 ‌
كێشە كەوتە ناو مەڵبەندێكی یەكێتی و كادرێك لە حزبەكە دەركرا. لە بەرانبەردا كادرەكە بە مەڵبەند دەڵێت، كێشەكە بەهۆی گفتوگۆیەكەوە دەستی پێ كرد و ئەوەی بەرانبەرم دەیڵێن "درۆی شاخدارە".

لە دوای نیوەڕۆی دوێنێوە كێشە لەناو مەڵبەندی رێكخستنی كۆیەی یەكێتی نیشتمانیی دروست بووە، تا كار گەیشتە ئەوەی لە راگەیەنراوێكی مەڵبەندەكەدا ئاماژە بەوە دراوە "لە سەعاتی 11ی پێش نیوە}ڕۆی دوێنێوە، دڵزار سەعدوڵا كادر لە ریزەكانی یەكێتی دەركرا".

لە بەرانبەردا كادرە دەركراوەكە روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ئەوە دەخاتە ڕوو كە هەموو خەڵكی سنوورەكە دەزانن ئەوان لە باوباپیرانەوە فێر بووین هاوڕێی هەر كەسێك بین، هێرشی چەواشەكارانە و نابەرپرسیارانە لە ئێمە ناوەشێتەوە هاوشێوەی هاورێكانی دوێنێم كە بەرانبەر من كردیان. وەك ئاماژەیەك بۆ مەڵبەندی كۆیەی یەكێتی.

دڵزار سەعدوڵا دەڵێ، "لەبارەی دەركردنم ئەوەی گوتراوە درۆیەكی شاخدارە، من سەعات 12 و 30 خولەكی نیوەڕۆ لە كۆبوونەوەدا بووم لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەند، دوای چەند گفتۆگۆیەك نەگەیشتینە ئەنجام و نەچوومە ژێرباری داواكاریەكانیانەوە و هەرەشەی نانبرین و كۆمەڵێك شتی تری كرد، بەڵام كاری نەكرد سەرم، بۆیە هەر ئەوكات وازهێنانی خۆم ڕاگەیاند".

دڵزار نیگەرانە لەوەی "هێرشی دەكرێتە سەر" و باس لەوە دەكات كە ئەو هەرگیز چەواشەكاری نەركردووە بەرانبەر هاوڕێكانی. بەڵام وەك خۆی دەڵێ، ئێستە ئەوان نابەرپرسیارانە هێرش دەكەنە سەرم و چەواشەكاری دەكەن.

تا ئێستە بە ڕوونی دیارن نییە داواكانی بەرپرسی مەڵبەند لەو كادرە چی بووە وا نەچووەتە ژێر بار و گەیشتووەتە دەركردن، بەڵام كێشەی ناوخۆیی یەكێتی تازە نییە و بەردەوام باڵ و ناكۆكی لەو حزبەدا بەشێوەی جیاواز هەبووە


وشە - رامیار جەواد