بەرەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە شارۆكەی تەلەعفەر، هەواڵی بوونی تەرمی دوو كەسیان پێ دەگات، دوای گەیشتنیان دەركەوت دایك و كوڕێكن سەریان بڕاوە.
ئەمڕۆ پێنجشەمنۆی ئایار، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، لە گوندی عەلوولی سەر بە شارۆكەی تەلەعفەر لە سنووری پارێزگای نەینەوا، تەرمی دایكێك و كوڕێكی دۆزرانەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، ئەو دایك و كوڕە بە چەقۆ لە نێو ماڵەكەی خۆیاندا سەر بڕدراون، هێزە تەناهییەكان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێ كردووە.
ئەوەیش روون كراوەتەوە، تەرمی ئەو دوو كەسە بۆ پزیشكی دادی مووسڵ گواستراونەتەوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.
دۆزینەوەی ئەو دوو تەرمە لە كاتێكەدایە، شەوی رابردوو لە پارێزگای بەسڕە كەسێك 11 ئەندامی خێزانەكەی خۆی كوشت و دواتر خۆشی كوشت.