منداڵێكی بریتانی هه‌موو پێشهاته و پێشبینییه‌كانی گۆڕی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به كێشێكی زۆر كه‌م له دایك بوو كه به‌پێی زانیارییه پزیشكییه‌كان نابێ بژی، به‌ڵام ساغه.
كێشی منداڵه‌كه‌ی "ئۆستن دۆگلاس" ته‌نیا نیو كیلۆیه، به ته‌مه‌نی 22 هه‌فته‌یی له سیكی دایكی له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه ده‌رهێنرا و وایان زانی له‌باری ده‌به‌ن، چونكه دایكی تووشی كۆمه‌ڵێ نه‌خۆشی هاتبوو كه نه‌ده‌بوو دووگیان بێت، به‌ڵام كاتێك ده‌ریان هێنا، زیندوو بوو.
پزیشكه‌كان ماوه‌ی 10 هه‌فته‌یان داناوه كه ده‌بێ منداڵه‌كه له نه‌خۆشخانه له ژێر سه‌رپه‌رشتیی و چاودێری پزیشكدا بێت، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر زاندرا به ته‌واوی ساغه ده‌برێته ده‌ره‌وه، هه‌ر بۆیه دایك و باوكی به په‌رۆشن بۆ سه‌لامه‌تیی منداڵه‌كه‌یان.
زۆربه‌ی منداڵان له سكی دایكیاندا 40 هه‌فته‌یان پێ ده‌چێ تا دێنه ده‌ر، ئه‌م منداڵه كه به 22 هه‌فته‌یی هێندراوه‌ته ده‌ر و ساغیشه، وه‌ك دیارده‌یه‌كی پزیشكیی ده‌گمه‌ن ته‌ماشا ده‌كرێ.