رۆبۆت دەست بەسەر هەزاران هەلی كاردا دەگرێت

:: PM:11:08:12/07/2017 ‌
شارەزایەكی ئابووری لە پەیمانگەی ماساچۆتس بۆ تەكنۆلۆجیا رای دەگەیەنێت كە نیگەرانە لەوەی لە ساڵانی داهاتوودا رۆبۆتەكان كۆنترۆڵی ژیانی مرۆڤایەتی دەكەن و دەست بەسەر هەلی كارەكاندا دەگرن.

داروین ئیمۆگلۆ لە دیدارێكی لەگەڵ ماڵپەڕی "ئیكیۆس میدیا"ی ئەمەریكایی رای گەیاند كە نا چۆنیەكییەكی راستەقینە هەیە لە نێوان دامەزراوەكانمان و تەكنۆلۆجیای داهاتوو، زیاتر گوتی، رۆبۆتە دەستكردەكان شوێنی مرۆڤ لە چەندان پیشەی ئاسایی و ناوەند دەگرنەوە.

هەر لەو ناوەدا توێژینەوەیەك كە لە مانگی ئاداری رابردوو لەلایەن ئەسیم ئۆگلۆ و باسكال ریستریبۆ هەردوو شارەزای ئابووری لە پەیمانگەی ماساچۆشتس بۆ تەكنۆلۆجیا ئەنجامەكانی بڵاو كرایەوە، روونی دەكەنەوە كە لەوەتەی 1990ەوە ئەمەریكا بە كردەنی لە نێوان 360 هەزار بۆ 670 هەزار فەرمانی بۆ بەرژەوەندی رۆبۆتەكان لەدەست داوە.

سەرچاوە: ئەلمەعلوومە




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل