هه‌یفا وه‌هبی ئه‌ستێره‌ی گۆرانیی لبنانی، له ئاهه‌نگێكدا به‌رگێكی نیمه ڕووتی له‌به‌ر كرد و بووه جێی سه‌رنج و له هه‌مان كاتدا ڕه‌خنه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی.
ئه‌و ئاهه‌نگه شه‌وی ڕابردوو له به‌یرووت پایته‌ختی لبنان به‌ڕێوه چوو، ئه‌گه‌رچی ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت بوو بۆ هاوسه‌رگیریی یه‌كێك له زه‌نگینه‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام هه‌ر زوو ڤیدیۆ و وێنه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بوونه‌وه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌یفا جلێكی په‌مه‌یی درێژی له‌به‌ردایه كه له‌لایه‌ن "لابورجوازی" بۆی
دیزاین كراوه.
جێی ئاماژه‌یه، هه‌یفا دوای سه‌ركه‌وتنی زنجیره درامای "حه‌ربایه" كه له مانگی ڕه‌مه‌زان نمایش كرا، خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردن بوو بۆ فیلمێكی سینه‌مایی نوێ به ناوی "یه‌ك چركه (پانیه واحده)"، به‌ڵام به‌هۆی ڕێنه‌كه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ر، كشایه‌وه.