میوزیكژه‌نى كورد جێگر سه‌باح له شارى هه‌ولێر، كارى بۆ به‌رهه‌مهێنانى كلیپێكى میوزیكى جیاواز ده‌كات و تێیدا كچانى بیانى به‌سه‌ما دێنێ و دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م كاره‌كانى بڵاوى ده‌كاته‌وه.
جێگر سه‌باح سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌كه‌ی به "وشه"ى گوت، نوێترین كارم بریتییه له به‌رهه‌مهێنان و كاركردن بۆ كلیپێكى نوێ به‌ناوى music house jegr و بریتییه له‌به‌رهه‌مێكى ته‌واو میوزیكى و به‌شێوازێكى سه‌رده‌مى و مۆدێرن له‌شارى هه‌ولێركارى بۆ كراوه‌و له‌ئاوازو میوزیكى خۆمه‌و له‌ئێسته‌دا دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م كاره‌كانى بڵاومان كردۆته‌وه.
وه‌ك میوزیكژه‌نان زۆر كارمان بۆ هونه‌رمه‌ندان كردووه له‌پشتى كامێرا‌و به‌رده‌وام وه‌ك سه‌ربازى ون بووین و نه‌بینراوین، بۆیه به باشم زانى كار بۆ ڤیدیۆ كلیپێك بكه‌م تا زیاتر هه‌وادارنم ئاشنای كاره‌كانم بن ، كارى ئه‌رێنجى ئه‌و به‌رهه‌مه خۆم كردوومه و ده‌رهێنه‌ر یوسف له‌شكرى كارى ده‌رهێنانى بۆ كردووه. جێگر وا ده‌ڵێ.
ئه‌و به‌رهه‌مه ته‌نیا میوزیكه و سێ كچه ئه‌كته‌ر به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن و سه‌ما ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ میوزیكه‌كه، كچه‌كان خه‌ڵكى توركیا و ئێرانن.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى