خاڵ یان گۆشتی زیادە هەندێك كات نیشانەیەكی زگماكییە یان نیشانەیەی جوانییە لە شوێنە جیاوازەكانی لەشدا دەردەكەوێت، بەڵام دەركەوتنی لەسەر پێست دەبێتە هۆی تێكدانی پێست و هەندێجار نیشانەی نەخۆشییە، بۆ ڕزگاربوون لەم گرفتە پێویست ناكات پەنا بۆ نەشتەرگەری ببەن، بەڵكوو بەم ڕێیە سروشتییانەیش دەتوانن خاڵ و گۆشتی زیادە لەناو ببەن.
یەكەم، سیر: سیر بۆنێكی ناخۆشی هەیە، بەڵام لە چارەسەركردنی ئەم خاڵە زیادانەدا زۆر گرنگە، چونكە سیر ڕژێنی گرنگی تێدایە یارمەتی كەمكردنەوە و كاڵبوونەوەی رەنگەكەی دەدات، لێرەدا پێویستت بە مەلحەمی نەفتالین یان فازلین دەبێت لەگەڵ لەفاف و سیری وردكراو، سەرەتا پێویستە خاڵەكان بە فازلین چەور بكەی و دواتر سیرە وردكراوەكەی لەسەر دابنێ و بە لەفاف بیبەستە بۆ ماوەی نزیكەی پێنج سەعات لێی بگەڕێ، رۆژانە ئەم كارە دووبارە بكەوە تا یەك هەفتە دوای ئەوە گۆشتە زیادەكە وشك دەبێتەوە و نامێنێت.
دووەم: زەیتی گەرچەك و سۆدە، یەكێكی تر لەو چارەسەرانەی گۆشتی زیادەی پێست لادەبات تێكەڵكردنی سۆدەیە لەگەڵ زەیتی گەرچەك، ئەمیەش یارمەتی كەمكردنەوەی قەبارەی گۆشتە زیادەكان دەدەن، كەوچكێك زەیتی گەرچەك لەگەڵ كەوچكێك سۆدە تێكەڵ بكە و بۆ گۆشتە زیادەكە بەكاری بهێنە دواتر بە لەفافێك بیبەستە بەجێی بهێڵە تا رۆژی دواتر و پاشان بەئاو بیشۆ.
سێیەم: هەنگوین، هەنگوین زۆر جار بۆ چارەسەركردنی زیپكە بەكاردەهێنرێت و توانایی لابردنی گۆشتی زیادەی پێستی هەیە بەهۆی بوونی تایبەتمەندی دژەبەكتریا، دژەئۆكسید، تایبەتمەندی دژە هەوكردن، دەتوانیت هەنگوینی خاو بەكاربهێنیت راستەوخۆ بۆ سەر گۆشتە زیادەكان و رۆژی چوار جار دووباری بكەرەوە تا چاكبوونەوەی خێراتر بكات.