راگه‌یاندنه‌كانی دنیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه هۆی جیابوونه‌وه‌ی خاتوونه گۆرانیبێژی جیهانی ریهانا له هاوسه‌ره‌كه‌ی سعوودییه‌كه‌ی، خۆی بووه نه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی.
میدیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پێوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی ریهانا و هاوسه‌ره‌كه‌ی حه‌سه‌ن جه‌میل كه ملیاردێرێكی سعوودییه، یه‌ك ساڵی تێپه‌ر نه‌كردووه. به‌پێی میدیاكانی دنیا، هۆی ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه ریهانا خۆی بووه كه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه هه‌ر پیاوێكی خۆش بوێ و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دروست بكات، دواتر دڵیان وێران ده‌كات.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، ریهانا و جه‌میل به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه پێوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌كه‌وێته به‌ر رۆشنایی میدیاكان، به‌ڵام هاوێنه‌ی رۆژنامه‌نووسان له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا ئه‌وانی كردووه‌ته ئامانج، بۆ نموونه ده‌رچوونیان پێكه‌وه له ئاهه‌نگی خه‌ڵاتی "گرامی".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میدیاكان ده‌ڵێن كه ریهانا تاكه‌كه‌س نییه له‌ناو ناوداران كه جه‌میل پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دروست بكات. پێشتریش پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ نمایشكاری جلوبه‌رگی به‌ریتانیایی ناعوومی كامبل هه‌بووه.
حه‌سه‌ن جه‌میل ملیاردێرێكی ناوداری دنیایه. ریهانایش ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری دنیایه له بواری گۆرانی و زیاتر كار له‌سه‌ر ستایلی پۆپ ده‌كات.