وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هونه‌ر
هونه‌رمه‌ند حه‌مید عوسمان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی هاوسه‌رگیری، دوایین ئه‌لبووم و به‌رهه‌می خۆی بۆ گوێگرانی ئاماده كردووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كاته‌وه. ئه‌و له‌و كاره‌دا به شێوازێكی تازه چه‌ندان گۆرانیی سۆرانی و كرمانجی و هه‌ورامی و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی ده‌خاته به‌رگوێی هه‌وادارانی. بۆیه "وشه" رووبه‌ڕووی چه‌ند پرسیارێكی ده‌كاته‌وه.
دوایین پڕۆژه و كارت چییه؟
له هیچ كاتێكدا من له به‌رهه‌م و كاركردن نه‌وه‌ستاوم، ئه‌وه‌نده‌ی پێم كرابێت كاری تازه‌م كردووه. ئێسته‌یش ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌م ئاماده‌یه كه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی گوێ‌گران, چه‌ندان گۆرانیی جۆراوجۆری له‌خۆی گرتووه، به شێوه‌زاری كرمانجی و هه‌ورامی و سۆرانی و گۆرانیی شاد و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی.
ئه‌و ئه‌لبوومه له چه‌ند تراك پێكهاتووه و كێ هاوكارت بووه؟
به‌رهه‌می ئه‌م جاره‌م له 14 تراك پێكهاتووه به ناوی "ئاوێنه", زیاد ئه‌سعه‌د و رۆژ كه‌ریم بورهان موفتی زاده و ئه‌فسی شكوتی، ئاوازیان پێ داوم. چه‌ندان شاعیری وه‌ك ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و ئیسماعیل محه‌مه‌د به شیعر هاوكارم بوون.
بۆچی 14 تراكه‌كه‌ت كرد به 10 تراك له ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ت؟
ئێسته 16 گۆرانیم ئاماده‌ن و تۆمار كراون، به‌ڵام له‌سه‌ر پێشنیاری هونه‌رمه‌ندان "زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا و ئه‌ژده‌ر وه‌هبی و كه‌مال محه‌مه‌د و رۆژ كه‌ریم" بڕیارمان دا بیكه‌ین به 10 تراك، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێمان وابوو ئێسته هیچ كه‌س له كوردستان به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌وه تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه دابنیشێت و گوێ له 14 گۆرانی یه‌ك له دوای یه‌ك بگرێت.
پێت وایه ئه‌م بارودۆخه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كان له كوردستان به گشتی؟
كاریگه‌رییه‌كی زۆری كردووه‌ته سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانمان به‌گشی، بۆ نموونه من له ئه‌بوومه‌كه‌ی خۆمه‌وه سه‌یری ده‌كه‌م، ده‌بوو ساڵێك به‌ر له ئێسته بڵاوی بكه‌مه‌وه, به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه دوامخست بۆ ئه‌مساڵ, به‌رپرسانی ئێمه‌ش به‌ته‌واوی پشتیان له هونه‌رمه‌ندان كردووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست هاوكاری هونه‌رمه‌ندان بكه‌ن.
ڕۆڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری چۆنه و تا چه‌ند له‌م ته‌نگژه‌یه هاوكارتان بووه؟
به راستی كاتێك نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌كه‌یت بۆ كارێك، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك پێویست به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌ته‌وه نایه‌ن, ئه‌مه‌ش بووه‌ته گرفتێكی گه‌وره بۆ هونه‌رمه‌ندان. بۆ نموونه كاتێك هونه‌رمه‌ندێك بیه‌وێت بچێته وڵاتێك بۆ ئه‌نجامدانی كۆنسێرت پێویستی به هاوكاری و پاڵپشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن هیچمان له ده‌سه‌ڵاتدا نییه.
تا چه‌ند گرنكی به وه‌رزش ده‌ده‌یت؟
له منداڵییه‌وه وه‌رزشم كردووه, یاریچییه‌كی باشیش بووم له تۆپی پێ, دواتر به‌هۆی كاری هونه‌رییه‌وه نه‌متوانی به‌رده‌وام بم. به‌ڵام ئێسته‌یش ڕۆژانه وه‌رزش ده‌كه‌م بۆ نموونه هه‌موو ڕۆژێك دوو سه‌عات مه‌لاوانی ده‌كه‌م.
هانده‌ری كام یانه و كام هه‌ڵبژارده‌یت؟
هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی ڕیال مه‌دریدم، به‌گوێره‌ی توانا و كات سه‌یری یارییه‌كان ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی كلاسیكۆ. زۆر شه‌یدا و سه‌رسامی هه‌ردوو یاریزانی به‌توانا كریستیان ڕۆنادۆ و لیۆنێل میسیم.
وشه/كه‌ركووك- ئارام شێركۆ