گه‌نجێكی شارۆكه‌ی زاخۆ هه‌ڵساوه به دروستكردنی تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوی پێشگرام، تا ئێسته 10 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر و سه‌ردانكه‌ری هه‌یه و ڕۆژانه‌ش زیاد ده‌كه‌ن.
"ئه‌یمه‌ن سه‌بری" گه‌نجێكی 20 ساڵی زاخۆییه، خوێندكاری زانكۆی زاخۆ كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری به‌شی دارایی و بانكه، ماوه‌ی ساڵه‌كه خه‌ریكی دروستكردنی تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، له كۆتادا خستیه به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی.
ئه‌یمه‌ن تۆڕه‌كه‌ی به ناوی "پێشگرام" ناوه، كه له هه‌ردوو وشه‌ی پێشمه‌رگه و ئینستاگرامی وه‌رگرتووه، له‌م تۆڕه‌دا به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت نامه، ڤیدیۆ، وێنه و ته‌له‌فۆن بۆ هاوڕێكانی بنێرێت، تا ئێسته به زمانی كوردی كارا كراوه، به‌م نزیكانه‌ش بۆ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌خاته به‌رده‌ست.
له‌باره‌ی تۆڕه‌كه‌یه‌وه ئه‌یمه‌ن به "وشه"ی گوت: "ئه‌پڵیكه‌یشنی تۆڕه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئایئۆئێس چالاك كردووه، كه تا ئێسته زیاتر له 10 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر و ملیۆنێك سه‌ردانیكه‌ری هه‌یه، ڕۆژانه‌ش ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌ره‌كانی زیاد ده‌كات".
ئه‌و گه‌نجه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه له ماوه‌ی ڕابردوودا زیاتر له 60 پرۆگرام و داهێنانی زانستی ئه‌نجام داوه، ته‌نانه‌ت به دروستكردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یشیه‌وه، هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك تا ئێسته هاوكارییان نه‌كردووه.
زاخۆ_ نه‌وزاد هلۆری