یاهوو ماڵئاوایی لە ماسنجەر دەكات

:: AM:10:25:11/06/2018 ‌
كۆمپانیای یاهوو بە فەرمی ڕای گەیاند، كە ئیتر خزمەتگوزاری یاهوو ماسنجەر دوای 20 ساڵ لە كاركردنی دەوەستێنێت و لە خزمەتكردن دووری دەخاتەوە.

كۆمپانیای یاهوو كە ئێستە خاوەندانی لەلایەن كۆمپانیای فیرایزۆن بۆ پێوەندییەكان دەكرێ، دووپاتی كردەوە، ڕۆژی 17ی مانگی داهاتوو تەمووز/یۆلیۆ كۆتای بە وادەی كاركردنی پرۆگرامی یاهوو ماسنجەر دەهێنێت.

بڕیارە یاهوو لە شوێنی خزمەتگوزاری یاهوو ماسنجەر ئاپێكی تر بە ناوی "Squirrel" بۆ بەكارهێنەرانی بخاتە ڕوو، كە ئێستە بەشێوەیەكی ئەزموونی لە هەندێ شوێن خراوەتە بەردەستی بەكارهێنەران و لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوویش یاهوو ماسنجەر بەردەوام پڕوپاگەندەی بۆ ئاپە نوێكە دەكرد، تا بەكارهێنەرانی یاهوو بۆ ئەو ئاپە نوێیەی كۆمپانیاكەی بگوازێتەوە.

یاهوو ماسنجەر سەرەتا لە 1998 خراپە خزمەتەوە و ناوی یاهوو پەیجەر بوو، چەندان تایبەتمەندی گرنگ و بەهێزی تێدا بوو، بۆ گەڕان و پێوەندیكردن لە ڕێی ئینتەرنێت، وەك یەكەم پرۆگرامی چات و گفتوگۆكردن سەرەتا بەكارهێنەرێكی یەكجار زۆری لەسەر ئاستی دنیا هەبوو، بەڵام دوای هاتنی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی وردە وردە پاشەكشەی كرد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د