لینۆڤۆ كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ ساڵی 2018 یه‌كێك له ناوازه‌ترین و سه‌رنجراكێشترین تابلێتی خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
lenovo" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای لینۆڤۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای لینۆڤۆ بۆ یه‌كه‌م جار تابلێتێكی داتاشۆی بۆ ساڵی 2018 خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی " Yoga Tab 3 Pro" ه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه روونیكردووه‌ته‌وه ئه‌م تابلیته یه‌كێكه له تابلێته به‌هێزه‌كان و خاوه‌ن كوالێتییه باشه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا لینۆڤۆ دیزاینێكی جیاوازیان بۆ داناوه كه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره تابلێت داتاشۆ بێت.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م تابلێته‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، تابلێته نوێیه‌كه‌ى لینۆڤۆ پاترییه‌كی 5000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره، چونكه تابلێته‌كه خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ده‌گاته 10.1 ئینج، له‌گه‌ڵیدا كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی پێنج مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 13 مێگاپێكسڵه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ڕامی ئه‌م تابلێته نوێیه هه‌شت گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 32 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.1 كار ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 480 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.