مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:09:17:11/06/2018 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەی سێشەمی ڕاگەیاند و وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك دامەزراوەی تر لە هەرێمی كوردستان سبەی مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاو كراوەتەوە سبەی سێشەم 12/6/2018 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

- دیوانی وەزارەتی  پێشمەرگە و لیواكان.
- هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە.
-  وەزارەتی رۆشنبیری.
 -  سەرۆكایەتی هەرێم.
-   سەرۆكایەتی پەرلەمان.
-  سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.

لەگەڵ ئەوەی خشتەكە تا كۆتای ئەم هەفتەیە پێشتر ڕاگەیەنرابوو، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی تری دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند كە بەپێی خشتەكە تا جەژن تەواوی وەزارەتەكان و پێشمەرگە و هێزە تەناهییەكان و خانەنشینان مووچە وەردەگرن.

ئەمە دەبێتە سێیەم مانگ كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی كەم كردووەتەوە، هاوكات ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندبوو، ئەگەر پڕۆژەی چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازی خانەنشینی لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكرێت، دەتوانرێت بە تەواوی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە بەكۆتا بێت.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم