ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لێدوانه ئه‌رێنییه‌كانى تره‌مپ له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆنى سه‌رۆكى كۆریا، نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به‌رز بووه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تى به ستایشكردنى تره‌مپ بۆ دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كیم، نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به‌رز بووه‌وه.
رۆیته‌رز نموونه‌ى چه‌ند لێدوانێكى دۆناڵد تره‌مپى هێناوه‌ته‌وه كه بووه‌ته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌وانه، تره‌مپ گوتى "پێشكه‌وتنێكى گه‌وره به‌ڕێوه چوو و دیداره‌كه زۆر نه‌رێنى بوو".
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه نرخى خاوى برنت بووه‌ته 76 دۆلار و 55 سه‌نت بۆ به‌رمیلێك، واته نۆ سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه.
كه‌چى خاوى تێكساس، بووه‌ته 66 دۆلار 24 سه‌نت بۆ به‌رمیلێك واته به 14 سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م له سه‌نگاپووره، دیدارى مێژوویى نێوان دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئۆنى سه‌رۆكى كۆریاى باكور به‌ڕێوه چوو، دواى دیداره‌كه‌ش رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌تۆمى له نیمچه دوورگه‌ى كۆریا.
تره‌مپ و كیم له سه‌ره‌تا و دواى رێككه‌وتنه‌كه‌ش ستایشى دیداره‌كه‌یان كرد و به گرنگ وه‌سفیان كرد.