خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كورد ئه‌ژین ئازاد، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به ستایلێكی نوێ ده‌ركه‌وتووه.
خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی كوردسات ئه‌ژین ئازاد، نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه و له وێنه‌كه‌دا جلێكی دیزاینی ژنانى "خه‌لیجی" له‌به‌ردایه و هه‌وادارانی به بووكی خه‌لیج ناویان بردووه.
به‌شێك له هه‌وادارانی ئه‌ژین پێیان وایه، ئه‌م ستایله‌ی وێنه‌كه‌ی پێ گرتووه زۆر جوانه و له ڕوخساری هاتووه به‌جۆرێك زیاتر له كچێكی ورووژێنه‌ر ده‌چێت.
ئه‌و خانمه ئێسته وازی له كاری پێشكه‌شكاری هێناوه و خه‌ریكی كاری مۆدێله و به هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه ڕۆژانه ڕێكلامی بازرگانی بۆ ماڕكه‌كانی جلوبه‌رگ ده‌كات و ئێسته زۆرترین داوكاری له لایه‌ن بڕانده‌كانه‌وه بۆ ده‌چێت.