ئه‌ندازیار و دیزاینه‌رانی ئه‌وروپا، دیزاینی ژووری خه‌ویان بۆ به‌شێك له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌وروپا كردووه، كه به‌م نزیكانه له هه‌ندێك له فڕۆكه‌خانه‌كاندا داده‌نرێن و گه‌شتیاران ده‌توانن سوودی لێ وه‌رگرن.
ئه‌م ژووری خه‌وانه له لایه‌ن سه‌رمایه‌دار و ئه‌ندازیاره دیزاینه‌ره‌كانی سلۆڤینیاوه دروست كراون، كه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوازه‌ی تێدایه، وا ده‌كه‌ن گه‌شتیار سوودێكی باشیان لێ وه‌رگرێت و گه‌شته‌كه‌یشیان له ده‌ست نه‌ده‌ن، دیزاینه‌كه‌شی له شێوه‌ی ئۆتۆمبێلی پێشكه‌وتنی كلاسیكییه.
له‌م ژووره خه‌وه‌دا، ده‌توانیت مۆبایله‌كه‌ت بكه‌یت به شه‌حنه‌وه، تۆڕی ئینته‌رنێت به‌كار بێنیت، گه‌رمی و ساردی ژووره‌كه بۆ خۆت بگونجێنیت، له هه‌موو ده‌نگێكی بێزاركه‌ری ده‌ره‌وه به‌دوور بیت و هه‌روه‌ها كاتی گه‌شته‌كه‌شت خه‌به‌رت ده‌كاته‌وه و پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه كاتی گه‌شتی تۆیه و پێویسته بڕۆیته ده‌ره‌وه.
شایانی باسه، ئه‌م ژووری خه‌وانه بۆ یه‌كه‌م جاره بیرۆكه‌كه‌ی هاتبێت و جێبه‌جێ كرابێت، بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌مساڵدا له چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئه‌وروپی داده‌نرێت و دوای سوودوه‌رگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كه و سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كه، ورده ورده بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی تری دنیای ده‌گوازنه‌وه.