كرێكارانی كومپانیای پەترۆل ئوێل گەڕانەوە سەر كارەكانیان
دوای ئەوە لە ماوەی دوو روژی رابردوو كومپانیای پەترۆڵ ئوێل كرێكارەكانی دەركرد و دواتر كرێكارەكان دەستیان بە خوپێشاندان كرد، ئەمرۆ جارێكی تر كۆمپانیاكە دەستی بە كارەكانی كردەوە و كرێكارەكانیش گەڕانەوە سەر كارەكانیان.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ی تەمووز/ یۆلیۆ، بۆتان شەمسەدین بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامییەتی شارۆكەی بەردەڕەش بە "وشە"ی راگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوو كرێكارەكانی كومپانیای پەترۆڵ ئوێل كارەكانیان راگیرا و بە كرێكارەكانی خۆیان گوت بگەڕێنەوە ماڵەكانیان، ئەمڕۆ جارێكی تر كرێكارەكانی ئەو كومپانیایە گەڕانەوە سەر كارەكانیان و دەستبەكار بوونەتەوە.
زیاتر گوتی، راگرتنی كارەكانی كومپانیای پەترۆل ئوێل پێوەندی بە پابەند نەبوون بە چەند رێنوێنییەكی یاسایی حكوومەت و لایەنی پێوەندیدارەوە هەبوو، بەڵام بەجێبەجێكردنی ئەو ڕێنوێنییانە كارەكان دەستی پێ كردەوە.
كومپانیای پەترۆڵ ئوێل یەكێكە لە كومپانیاكانی ئەڵمانی لە بواری دروستكردنەوی كەلوپەل نەوت و پاڵاوتگەكان و دەكەوێتە شارۆكەی بەردەڕەش و 150 كرێكاری بیانی و 250 كرێكاری ناوخوی تێدا كار دەكەن.
بەردەڕەش/ نەوزاد هلۆری
وشە -
سهرخێڵ هاشم