پێشتر زرێبار وا خۆی ناساندبوو كه خاوه‌نی پڕۆژه‌ی جلوبه‌رگی سه‌ربازی و ساڵۆنێكه به ناوی زڕه بیووتی، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو سه‌رمایه‌گوزارییه، ئێسته هه‌وادارانی داوای لێ ده‌كه‌ن بۆیان ئاشكرا بكات ئه‌و سه‌رمایه زۆره‌ی له‌كوێ هێناوه و په‌یدای كردووه.
خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی NRT زرێبار هه‌ورامی، نوێترین وێنه‌كانی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، ئه‌و خانمه سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وێنه‌كانی له‌ناو سه‌یاره‌یه‌كی گران به‌ها گرتووه.
زرێبار له‌سه‌ر وێنه تازه‌كانی نووسیویه‌تی: " ھه‌ندێ خه‌ڵك شته مادیه‌كانیان ده‌وێ،
من ته‌نیا ئاشتی و كاتی خۆش و ئه‌و خه‌ڵكانه‌م ده‌وێت كه خۆشیان ده‌وێم"، هه‌وادارێكی به‌ناوی "شه‌یما ئازاد" كه چالاكوانێكی مه‌ده‌نییه بۆی نووسیوه: " ئه‌م قسانه‌ی تۆ له كاتێك ده‌كرێت كه پۆز به سه‌رمایه‌كه‌ت لێ نه‌ده‌یت و وێنه‌كانت به ئۆتۆمبێله گران به‌هاكه‌ت نه‌گریت، تۆزێك ئامۆژگاری ساده‌یی خۆت بكه و خه‌ڵك قسه له خۆیه‌وه ناكات".
به شێكی تری هه‌وادارانیشی بۆ زرێبارین نووسیوه، بوونی سه‌رمایه‌یه‌كی ئاوا بۆ كچێكی گه‌نجی وه‌ك ئه‌و جێگه‌ی پرسیاره.
شایه‌نی باسه زرێبار هه‌ورامی ماوه‌یه‌كی زۆره وازی له كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه و خه‌ریكی كاری كارگه‌یه‌كی دوورینی جلوبه‌رگی سه‌ربازییه و كاری ساڵۆنیشی كردووه، زرێبار هه‌ورامی له ساڵی 1993 له قه‌ندیل له‌دایكبووه و وه‌ك بێژه‌ره‌ی هه‌واڵ له كه‌ناڵی NRT بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ركه‌وت، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م وازی له كاره‌كه‌ی هێنا، زۆربه‌ی جار تانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌ده‌ن جوانییه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه بازرگانییه‌كانی.