مەریوان سەفائەدین و ئاریان کەریم بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکەنەوە

:: AM:11:29:15/08/2018 ‌

دوو گۆرانیبێژی ناسراوی شاری هەڵەبجە، بە گۆرانییەکی نوێ پێشوازی لە جەژن دەکەن و وەک جەژنانە پێشکەشی هەوادارانیانی دەکەن.

مەریوان سەفائەدین و ئاریان کەریم گۆرانییەکی دوێتیان بەیەکەوە گوتووە، سەرجەم کارەکانی تەواو بووە، وەک جەژنانەیەک لە جەژنی قورباندا بڵاوی دەکەنەوە، کە گۆرانییەکی کۆنە و ئاواز و هۆنراوەکەیشی فۆلکلۆرە و بە شێوەیەکی جوان نوێ کراوەتەوە.

ئاریان کەریم لە بارەی ئەو بەرهەمە نوێیەوە بە "وشە"ی گوت: "بەرهەمەکەمان ناوی "کانی عاشقان"ی لێ نراوە کە بە هاوکاری کۆمپانیای بابیلۆن لە کوردستان کلیپی بۆ کراوە، موزیکەکەشی لە سوید لە لایەن شادمیهر نامۆ کاری بۆ کراوە".

"کانی عاشقان" یەکەم بەرهەمی دوێتی گۆرانیبێژان ئاریان کەریم و مەریوان سەفائەدین نییە، بەڵکو پێشتر بەیەکەوە گۆرانییەکی تریشیان بە ناوی "هەناسە" بڵاو کردووەتەوە کە لە هۆنراوەی ڕێبوار ئالانی شاعیر بوو، کارزان مەحموود سەرپەرشتی کاری موزیک و ئامادەکردنی بەرهەمەکەی کردبوو.

هەروەها مەریوان سەفائەدین لەبارەی کارکردنی لەگەڵ ئاریان کەریم پێشتر بە"وشە"ی راگەیاندبوو: ئاریان کەریم خاوەن دەنگێکی خۆشە و زۆر بەتوانایە لە دەربڕین، بۆیە بڕیارمان داوە بەیەکەوە کار بۆ گۆرانی بکەین".

وشە/ شاخەوان شێخانی








وشە - ڕێناس شابان