ماسی گرێك له باكوری ئێرله‌ندا له‌كاتی ڕاوكردنی ماسیدا توانی كه‌له‌سه‌ری مامزێكی زه‌به‌لاح بدۆزێته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی 10 هه‌زار و 500 ساڵ كۆنه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كه‌له‌سه‌ری مامزێك ده‌كات كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 10 هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێسته و ئاماژه‌ی پێ داوه، یه‌كێك له ماسی گره‌كانی به‌ریتانیا له باكوری ئێرله‌ندا توانی كه‌له‌سه‌ری مامزێكی ئێرله‌ندی بدۆزێته‌وه كه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته شه‌ش پێ كه ده‌كاته 1.8 مه‌تر و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 10 هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێسته.
ماڵپه‌ره‌كه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه گوتی، ماسی گری به توانا "ڕه‌یمۆند مكلۆری" له‌گه‌ڵ هاورێكانی له‌كاتی ڕاوكردنی مانسیدا له قووڵایی 20 پێ كه ده‌كاته شه‌ش مه‌تر له ده‌ریادا توانی كه‌له‌سه‌ری مامزێكی زه‌به‌لاح بدۆزێته‌وه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ماسی گره ئه‌و كه‌له‌سه‌ره‌ی دۆزیوه‌ته‌وه پێوه‌ندی ئاژه‌ڵ ناسان و مێژوو و زه‌وی ناسانی به‌ریتانیاوه كردووه و دوای لێكۆڵینه‌وه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كه‌له‌سه‌ری ئه‌م ئاژه‌ڵه كێوویه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 10 هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێسته.