چی بکەی تا بە ئاسانی خەوت لێ بکەوێ؟

:: AM:09:02:09/11/2018 ‌
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە خەوتن زیاتر لە هەشت سەعات لەرۆژێكدا دەبێتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بە جەڵدەی مێشك و چەند كێشەیەكی تەندروستی گەورە.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆربەی کاتەکان کەسانێک ھەن کە دەچنە ناو جێگا بە ئاسانی ناتوانن خەویان لێ بکەێ بەم ھەنگاوانە دەتوانیت بە ئاسانی خەوت لێ بکەوێ: 

1. ژەمێکی سووک بۆ ئێوارە بخۆ: پێویستە ئێواران ژەمێکی سووک بخورێت، چونکە ژەمی قورس ھەزمکردنی قورسە و دەبێتە ھۆی خەو لێ نەکەوتن، هاوكات نابێت بە برسێتی بچیتە ناو جێگە، ئەو خواردنە سووکانەی کە پێویستە بیخۆیت وەک: "مۆز ، ماست ، نۆک"، ئەم خۆراکانە وا دەکەن باشتر بخەوی. 

2. دوورکەوە لە کافایین: دوورکەوە لەو خواردنانەی کە کافایینیان تێدایە وەک: "شوکڵاتە، ئایس کرێم"، لەبەر ئەوەی کافایین ھۆرمۆنی کاتیکۆلامینات زیاد دەکات لەش بە چالاکی دەھێڵێتەوە و لێدانی دڵ زیاد دەکات و دەبێتە ھۆی تەنگ بوونی لوولە خوێنەکان، بۆیە پێویستە کافایین کەم بخورێت پێش نووستن بە تایبەت قاوە. 

3. پابەندبوون بە ڕاھاتنی خەوتن: لەوانەیە مرۆڤ زۆر بە ئاسانی بتوانێت خەوی لێ بکەوێت ئەگەر ئەگەر پابەند بێت بە کاتەکانی خەویەوە بۆ نمونە ھەموو شەوێک لە ھەمان کاتدا بچێتە ناو جێگە ھەروەھا پابەند بوون پێوەی تەنانەت لە کاتی پشووەکاندا. 

4. دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان: توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن بە ئارامی ناتوانن بخەون، بە پێی ئەوەی کاریگەری نیکۆتین کێشەی ھەناسەدانیان بۆ دروستدەکات  لە کاتی خەودا بۆیە پێویستە پێش نوستن جگەرە نەکێشن بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی و ئارامی خەویان لێ بکەوێت. 

5. ڕێکخستنی ژووری نوستن: پێویستە ژووری نووستنەکە پلەی گەرمی گونجاو بێت، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پلەی گەرمی نزم یارمەتی نووستن دەدات بە شێوەیەکی ئاسان و خێرا و بۆ ماوەیەکی درێژ، یان پلەی گەرمی بەو شێوەیە بێت کە خۆت پێی ئاسوودە دەبیت. 

ھەروەھا پێویستە ئامێری کۆمپیوتەرو تەلەڤیزیۆن پێش نووستن بکوژێنرێتەوە، بوونیان لە ژوورەکەدا دەبێتە ھۆی ئارەق کردنەوە و مێشک بە ئاگا بێت، بۆیە لەش ئارامی تەواو وەرناگرێت.


وشە - محەمەد میران