كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان جۆن بۆڵتنى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورك كۆتایى هات و رۆژنامه‌یه‌كى توركیش باس له‌وه ده‌كات گرژیى له‌نێوان بۆڵتن و به‌رپرسانى توركیا دروست بووه، بۆیه بۆڵتن توركیا جێده‌هێڵێ.
به‌پێى هه‌واڵێكى
تورك پرێس، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌رۆكایه‌تى جۆن بۆڵتن و به‌رپرسانى تورك ته‌واو بووه و دانیشتنه‌كه دوو سه‌عات و 10 خووله‌كى خایه‌ند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دوور له چاوى میدیاكان به داخراوى به‌ڕێوه‌چووه.
وه‌ك میدیاكانى توركیا باسى لێوه ده‌كه‌ن، شانده‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا جگه له بۆڵتن پێكهاتبوو له جۆزیف دانفۆرد سوپاسالارى ئه‌مه‌ریكا و جیمس جیفرى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگى دژ به داعش.
شاندى توركیایش له‌لایه‌ن ئیبراهیم كاڵنى گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا و سادات ئۆناڵى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و یاریده‌ده‌رى هه‌وڵگرى توركیا پێكهاتبوو.
به‌رله‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان به‌رپرسانى توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدرێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له راگه‌یاندن هێرشى كرده سه‌ر جۆن بۆلتن، بۆیه ماڵپه‌رێكى توركى به ناوى " A HABER" ئه‌ردۆغان ئاماده‌نه‌بووه پێشوازى له بۆڵتن بكات، بۆیه گرژى دروست بووه و بۆڵتن به‌نیازه توركیا به جێبهێڵێ، هه‌مان زانیارى له ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسیش بڵاوكراوه‌ته‌وه،.
شه‌وى رابردوو جۆن بۆڵتن گه‌یشته ئه‌نكه‌ره، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى سه‌ردانى توركیا بكات، له‌سه‌ر كورد چه‌ند لێدوانێكى له دژى توركیا دا و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا بێ گرهتنیكردنى پاراستنى كورد سووریا جێناهێڵێ.