ئه‌مڕۆ نۆی كانوونی دووه‌م، كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی ڕۆیۆڵ به‌فه‌رمی مۆبایله چه‌ماوه‌كه‌ی به دنیادا بڵاو كرده‌وه و ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كه‌م مۆبایلی چه‌ماوه ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڕۆیۆڵ پێشتر ئه‌م مۆبایله چه‌ماوه‌ی له چین و ئه‌مه‌ریكا نمایش كردبوو، به‌ڵام كاتی خسته بازاڕه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردبوو تا ئه‌م كاته، ئێسته به‌فه‌رمی مۆبایله چه‌ماوه‌كه‌ی له دنیادا به‌رده‌سته بۆ كڕین.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله شاشه‌كه‌ی 7.8 ئینجه و توانای چه‌مانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ دووقه‌د به‌بێ ئه‌وه‌ی شاشه‌كه‌ی بشكێت، جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی، ده‌توانرێت ئه‌م مۆبایله وه‌ك تابلێتێك به‌كار بێت هه‌روه‌ها وه‌ك مۆبایلێكی دوو شاشه‌یش به‌كار بهێنرێت، كه ئه‌مه‌یش به‌ته‌واوه‌تی بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك.
ڕۆیۆڵ كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆجی پێشكه‌وتووه تایبه‌ته به دروستكردنی سیسته‌مێكی ئینته‌رنێتی به‌هێز بۆ به‌كارهێنه‌ران له دنیادا، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2012 دامه‌زراوه له ئه‌مه‌ریكا و ئۆفیسته سه‌ره‌كییه‌كه‌یشی ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، ئه‌م كۆمپانیایه خزمه‌تێكی زۆری هه‌یه له بواری "وای فای" و ئینته‌رنێت كه ته‌نیا له ساڵی 2018 داهاته‌كه‌ی بگاته پێنج ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ئێسته‌یش خاوه‌نی یه‌كه‌مین مۆبایلی چه‌ماوه‌یه له دنیادا كه له چین به‌رده‌سته.