له ماوه‌ی ڕابردوو ڕاپۆرت و زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان له نووسینگه‌ی پێداچوونه‌وه به بودجه و حساباتی گشتی كینیا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاستی دنیا دروست كرد، دوای ئه‌وه‌ی ڕوون بووه‌وه كه حكوومه‌تی كینیا به‌نده‌ری مۆمباسای وه‌ك بارمته بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی به چین به‌خشیوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی له 2013ه‌وه و نه‌دانه‌وه‌ی به په‌كین.
ئیدواردۆ ئوكۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پێداچوونه‌وه به حساباتی وڵات له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی
كینیا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕه‌ت نه‌كرده‌وه، له میدیاكانی دنیایش به فره‌وانی بڵاوبووه‌وه كه چین ده‌ست به‌سه‌ر كینیا ده‌گرێ، چونكه ڕۆژ دوای ڕۆژ قه‌رزه‌كانی زیاتر ده‌بێ و كینیایش هیچ پاره‌یه‌كی نییه تا قه‌رزه‌كانی په‌كین بداته‌وه، جیا له فرۆشتنی وڵاته‌كه به چین.
له مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ڕابردوو ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به بواری ئابووری دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه كینیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ئه‌گه‌ری كه‌وتنی هه‌یه به‌هۆی كه‌وتنه ژێرباری قه‌رزه‌وه، بۆیه به ئاسانی كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ستی كۆماری چینی میلیییه‌وه.
ئێسته كینیا بڕی 5.55 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی قه‌رزاری په‌كینه و ئه‌مه‌یش بڕێكی یه‌كجار زۆره بۆ حكوومه‌تی نیرۆبی كه ناتوانی ده‌سته‌به‌ری بكات، به‌هۆی خراپی ئابووری وڵاته‌كه و گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی سامانی سروشتی و ئابوورییه‌كی به‌هێز و شه‌فاف.
له ماوه‌ی ڕابردوو خه‌ڵكی كینیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی سه‌رمایه‌دارانی چین ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی داگیركه‌رێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و خۆیان به خاوه‌ن و خه‌ڵكیش به كۆیله‌ی خۆیان ده‌زانن، ناڕه‌زاییه‌كان زۆر توندتر بوون كاتێك كۆمه‌ڵێك ده‌ریاوی چینی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌وه، خه‌ڵكی كینیا به كۆمه‌ڵێك مه‌یموون ده‌چوێنن، كه هیچ ژیریه‌كییان تێدا نییه، ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه و به ته‌واوی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.
ته‌نیا كینیا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مامه‌ڵه نه‌بووه له‌گه‌ڵ په‌كین، به‌ڵكوو ورده ورده زانیاری له‌باره‌ی چه‌ندان وڵاتی تری كیشوه‌ری ئه‌فریقا بڵاوبوونه‌وه، كه چین له ڕێی قه‌رزه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر شوێنه ستراتجییه‌كانی وڵاته‌كه‌دا گرتووه، كۆماری
زامبیاش فڕۆكه‌خانه‌ی كنینس كاوندای نێوده‌وڵه‌تی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك بارمته و ڕه‌هن به چین داوه، تا قه‌رزه‌كانی ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی زامبیا شكست بێنێ له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی چین، ئه‌وا فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌بێته موڵكی په‌كین، هاوكات له غانایش هه‌مان سیناریۆ له‌لایه‌ن په‌كینه‌وه دووباره كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه ئۆپۆزسیۆنی
سوودان نهێنی ده‌سته‌واره‌یه‌كی له نێوان چین و حكوومه‌تی خه‌رتووم ئاشكرا كرد، كه به ملیۆنان هێكتار زه‌وی له‌لایه‌ن خه‌رتوومه‌وه به چین دراوه تا كشتوكاڵی لێ بكات و به پاره به خه‌ڵكی سوودانی بفرۆشێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چین بێده‌نگ بێ و له‌سه‌ری بوه‌ستێ، تا قه‌رزه‌كانی ده‌داته‌وه.
له دوا سه‌ردانی عومه‌ر به‌شیر بۆ په‌كین، سه‌رۆكی چین شی جین بینگ دووپاتی كرده‌وه كه هاوكاری زیاتر پێشكه‌شی سوودان ده‌كات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه خه‌رتووم 10 ملیار دۆلاری په‌كین قه‌رزاره، له باشووری ئاسیایش وڵاتی سریلانكا به‌هۆی گرنگی جیۆپۆله‌تیكی له ناوچه‌كه كراوه‌ته ئامانجی په‌كین، به ملیۆنان دۆلاری به وڵاته‌كه داوه، بۆ پرۆژه‌ی ڕێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌هێزكردنی ژێرخان، له پاكستان، چینییه‌كان به بڕی 46 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و به‌نده‌ری "جه‌ودار"یان بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ له پاكستان به‌كرێ گرتووه.
له
به‌نگلادیش ئه‌ژدێهاكانی چین گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری وڵاته‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر قه‌رزه‌كانی به‌نگلادیش خستووه‌ته ژێر ڕێكفی خۆیان كه به‌نده‌ری "شیتاگۆنگ"ه، قه‌رزه‌كانی به‌نگلادیشیش ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه و له ده‌یان ملیار دۆلار تێپه‌ڕی كردووه، له میانمار، حكوومه‌ت و خه‌ڵكی وڵاته‌كه له هه‌رێمی راخین ده‌ستیان به كۆمه‌ڵكوژی هه‌زاران مسوڵمانی رۆهینگا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه له هه‌رێمه‌كه نه‌هێڵن و ته‌واوی هه‌رێمه‌كه به چین بفرۆشن، تا له به‌رانبه‌ردا چین به‌نده‌رێكی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو به ملیاران دۆلار له ناوچه‌ی كیوك ڤیوی ئابووری دروست بكاته‌وه.
ئه‌ژدێها زه‌رده‌كان ئه‌و پیلانه دژی وڵاته هه‌ژاره‌كانی ناوچه‌كه به‌كارده‌هێنن و به گرنگترین ئامرازی سه‌پاندنی هه‌ژموون ناوی ده‌به‌ن، تا سه‌ركرده‌ی وڵاته‌كان به ئاگا دێنه‌وه و به پیلانه‌كانی چین ده‌زانن، ئیتر چاریان نییه و كه‌وتوونه‌ته ژێر قه‌رزێكی زۆره‌وه و ناچارن مامه‌ڵه به خاك و شوێنه ستراتیجییه‌كانی وڵاته‌كانیان بكه‌ن و به چینی بده‌ن له به‌رانبه‌ر قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانیان.
له مالیزیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی پێشوو خه‌ریك بوو بچێته ژێرباری هه‌مان پیلان و وڵات ڕاده‌ستی چینییه‌كان بكات، بۆیه خه‌ڵكی دووباره مه‌هاتیر محه‌مه‌دی دامه‌زرێنه‌ری مالیزیایان هه‌ڵبژارده‌وه، دوای هاتنه سه‌ر حوكمی مه‌هاتر ده‌یان پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی چینییه‌كانی وه‌ستاند و گرێبه‌سته ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له دوورگه‌كانی
مالدیڤ، به بڕی 1.3 ملیار دۆلار قه‌رز له په‌كین وه‌رگیراوه، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه چین بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ مافی به‌كارهێنانی یه‌كێك له دوورگه‌كانی مالدیڤی ده‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدایه ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه باس له پێدانی 15 دوورگه ده‌كه‌ن به په‌كین. به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته ئابوورییه‌ی په‌كین دژی وڵاته كه‌مده‌رامه‌ته‌كان گرتوویه‌تییه به‌ر، توانیویه‌تی پێگه‌ی سیاسی و سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی له باشووری ئاسیا و كیشوه‌ری ئه‌فریقیا به ته‌واوی به‌هێز بكات و زۆرێك له شوێنه سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه ستراتیجییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی خستووه‌ته ژێر ده‌ستی خۆی و به ویستی خۆی مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كات.