له چاكسازییه‌كی دهۆك 130 ژن و نه‌وجه‌وان راگیراون.. سیسته‌می چاكسازی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تییه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیی ژنان و نه‌وجه‌وانان له پارێزگای دهۆك، به یه‌كێك له باشترین ناوه‌نده‌كانی چاكسازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت كه پێڕه‌وی پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات، له‌ناو چاكسازییه‌كه‌دا 130 ژن و نه‌وجه‌وان هه‌ن و مانگانه دابینكردنی پێداویسته‌كانی هه‌ر یه‌كێك له‌و گرتووانه 500 دۆلاری تێده‌چێت.
زه‌كی ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازیی ژنان و نه‌وجه‌وانان له پارێزگای دهۆك، به"وشه"ی راگه‌یاند، له ساڵی 1998 چاكسازیی ژنان و نه‌وجه‌وانان له شوێنی گرتووخانه‌ی ژنان و نه‌وجه‌وانان له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای دهۆك دانراوه و ئه‌ركیان بۆ شێوه‌ی مه‌ده‌نی گۆڕاوه.
ئه‌و گوتی، "له ناو چاكسازیی ژنان و نه‌وجه‌وانانی دهۆك، به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی رێنوێنی و یاسا و پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤین، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌لێك له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌ردانی چاكسازیی ژنان و نه‌وجه‌وانانی دهۆك ده‌كه‌ن، له‌ناو چاكسازیی دهۆكدا به ته‌واوه‌تی كار به پاراستنی ژنان و نه‌وجه‌وانان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن له ژیان به‌رده‌وام بن، هاوكات هه‌لی ئه‌وه‌شیان پێ بدرێت جارێكی تر پێداچوونه‌وه له ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆیان بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كردوویانه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژیان و ئازادییان سنووردار بكرێت، دواتر ببنه مرۆڤی باش و بگه‌ڕێنه‌وه نێو كۆمه‌ڵگه و خێزانه‌كانیان".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه له رووی خواردن و خواردنه‌وه و دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ژیان، هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان گرتووه‌كان ناكرێت، به باشترین شێوه خزمه‌تیان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو ژه‌مه‌كانی خورادن و خواردنه‌وه، ته‌نانه‌ت كاتی كار و نووستن و هه‌ستان و هه‌موو شتێكی تر دیاری كراوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مانگانه هه‌ر یه‌كێك له گرتووه‌كانی ناو چاكسازییه‌كه خه‌رجی مانگانه‌یان له‌سه‌ر حكوومه‌ته و 500 دۆلاره.
"هاوكات هه‌لی دۆزینه‌وه‌ی كار به گرتووه‌كان ده‌درێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی حه‌ز له كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داهاتێك بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیشیان دابین بكه‌ن، " زه‌كی وای گوت.
له ناو چاكسازییه‌كه‌دا شوێنی حه‌وانه‌وه و كات به‌سه‌ربردن و وه‌رزش و خوێندنه‌وه‌ی كتێب و ته‌ماشاكردنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و چه‌ندان مافی تر ده‌سته‌به‌ر كراوه.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێ كرد، به هاوكاری رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی كار له‌سه‌ر دروستكردنی مه‌له‌وانگه و یاریگه‌یه‌كی چیمه‌نی ده‌ستكرد ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌ی چاكسازییه‌كه نوێ ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به كشتوكاڵ و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ هه‌یه، نه‌وجه‌وانان و ژنان ده‌توانن تێیدا كار بكه‌ن، به‌ڵام پڕۆژه‌كان زیاتر به مه‌به‌ستی فێركارین .
له قوتابخانه‌ی ره‌زا كه تایبه‌ته به چاكسازییه‌كه، زیاتر له 40 كه‌س ده‌خوێنن، له رووی ته‌ندروستییه‌وه بنكه‌ی ته‌ندروستی و پزیشكی تایبه‌تمه‌ندی نه‌خۆشییه‌كانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی هه‌ن، هه‌روه‌ها له وه‌رزی زستانیشدا رۆژانه چوار جار خواردن و خواردنه‌وه به گرتووه‌كان ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیان دروست نه‌بێت.
زه‌كی ساڵح روونی كرده‌وه كه له ناو چاكسازییه‌كه‌دا 80 نه‌وجه‌وان و 50 ژن به تاوانی جۆراوجۆر هه‌ن و له‌ناو ئه‌واندا ژن و نه‌وجه‌وانانی بیانی هه‌ن، چوار له‌و ژنانه چاوه‌ڕێی سێداره ده‌كه‌ن و ستافێكی 200 كه‌سی به ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وان هه‌ڵساون، هه‌فتانه دوو جار كه‌سوكاری گرتووه‌كان ده‌توانن سه‌ردانی چاكسازی بكه‌ن.
گیراوه‌كانیش ده‌توانن هه‌فتانه رۆژێك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان قسه بكه‌ن و رۆژێكیش بچنه ناو كه‌سوكاره‌كانیان له ماڵه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی هه‌ندێ مه‌رجه، ئه‌و ژنانه‌ی شوویان كردووه، پیاوه‌كانیان ده‌توانن بێنه لایان و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به ته‌نیا بمێننه‌وه و شوێنی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، ئه‌و ژنانه‌ی خاوه‌ن منداڵن، ئه‌وا ده‌توانن ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار چوار ساڵه وه‌ربگرن و چاكسازی هه‌موو پێداویستییه‌كی ئه‌و منداڵانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت وه‌ك شیر و دایبی و شتی تر.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازیی ژنان و نه‌وجه‌وانانی پارێزگای دهۆك، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ژیان له ماڵ و ناو كه‌سوكار و خێزان و كۆمه‌ڵگه باشترین شێوازی ژیانه، بۆیه پێویسته دایك و باوك و سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌وان بتوانن به رژدی كار له‌سه‌ر پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان بكه‌ن و منداڵه‌كانیان له شه‌ڕ، دزی، كوشتن و تاوانی تر بپارێزن و نه‌كه‌ونه ناو چاكسازییه‌كان.
چاكسازیی ژنان و نه‌وجه‌وانانی دهۆك كه زیاتر به چاكسازی ئێتوت ده‌ناسرێت، له 17 به‌ش پێكدێت و ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆك.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری
وشە -
تایبه‌ت