ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی هێلی له‌ڤ و كوڕه كوردێك كه له هه‌ردوو هه‌ژماری هێلی و كوڕه‌كه بڵاو كرانه‌وه، له دوێنێوه بوونه‌ته جێی باسی میدیاكان و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆریان دروست كردووه.
دوێنێ هه‌ینی 11ی كانوونی دووه‌م، هێلی له‌ڤ گۆرانیبێژ و بازرگانی كورد له ناو "له‌ڤیۆن ساڵۆن" ئارایشگاكه‌ی خۆی، سوپرایزی بۆ كوڕێكی گه‌نجی 14 ساڵان كرد و كوڕه‌كه‌ی تووشی شۆك كرد.
ئه‌و دووانه ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ و وێنه‌یان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه چه‌ندان جار باوه‌ش به یه‌كتردا ده‌كه‌ن و گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی هێلی به یه‌كه‌وه ده‌ڵێنه‌وه، ئه‌مه‌ش پرسیارێكی زۆری لای به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كردووه.
له یه‌كێك له پۆسته‌كانیدا هێلی ئاشكرای كردووه، ئه‌م كوڕه یه‌كێكه له هه‌واداره‌كانی و ته‌مه‌نی ته‌نیا 14 ساڵه و ناوی زاگرۆسه و كورده، خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ هێلی هه‌یه و پێشتریش وێنه‌ی تری له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له ئارایشگاكه‌ی هێلی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
"هێلی له‌ڤ" ناوی ڕاستی هێلین عه‌بدوڵایه، له ساڵی 1988 له دایك بووه، له منداڵییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاوه، دواتر به یه‌كجاری هاته‌وه كوردستان و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گه‌شت بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كات. سه‌ره‌تا وه‌ك گۆرانیبێژ له‌ناو كورد ناسرا، به‌شداری دوو فیلمی سینه‌مایی كردووه و چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه، ئێسته خه‌ریكی كاری بازرگانییه و خاوه‌نی ئارایشگا و سه‌نته‌ری جوانكاری "له‌ڤیۆن"ی تایبه‌ت به ژنانه.