پزیشكێكی نه‌شته‌رگه‌ری له دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش نه‌شته‌رگه‌ری یه‌ك له دوای یه‌كی به‌بێ وه‌ستان ئه‌نجام دا، له یه‌كێك له ژووره‌كاندا خه‌وی لێ كه‌وت و وێنه‌ی بڵاو كرایه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز، پزیشكێكی چینی كه ناوی شانپینگ بوو، له ماوه‌ی 20 سه‌عاتدا به بێ دابڕان شه‌ش نه‌شته‌رگه‌ری جۆراوجۆری له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی قویتچۆ له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی چین ئه‌نجام دا.
ئه‌م پزیشكه ته‌نیا پێنج له‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی له‌سه‌ر بوو كه ئه‌نجامی دان، به‌ڵام له كاتی ڕۆیشتنه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه، نه‌خۆشێكی به‌په‌له‌یان هێنابوو، كه ده‌ستی كه‌وتبووه ناو ئامێری گۆشتكردن به قیمه و ده‌ستی بڕابوو، بۆیه پزیشكه‌كه خۆی بۆ نه‌گیرا و ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌شی وه‌رگرت، كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت سه‌عات له‌سه‌ری به‌رده‌وام بوو، تا به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامی دا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ته‌واو بوو، ئه‌و پزیشكه بێ ئه‌وه‌ی هیچ ستاندێك دابنێت، به ده‌ستی خۆی قۆڵه برینداره‌كه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ی به‌رز كردبووه‌وه تا خوێنی بۆ بڕوات و زیندوو بێته‌وه و هیچ شتێكیشی به‌رنه‌كه‌وێت.
له‌و كاته‌دا پزیشكه‌كه خه‌وی لێ كه‌وتووه، یه‌كێك له په‌رستاره‌كانیش وێنه‌یه‌كی گرتووه و له ماڵپه‌ڕی وی چاتی چینی بڵاوی كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسی: ویستم ته‌نیا چاوه ماندووه‌كانم داخه‌م و كه‌مێك پشوو بده‌م، نه‌مزانی خه‌وم لێ ده‌كه‌وێت.
زیاتر باس له بارودۆخی پزیشكه‌كه كراوه و ده‌ڵێن، ئه‌و پزیشكه به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كات كاره‌كانی به جوانترین شێوه بكات، ته‌واوی پشووه‌كانیشی بۆ چاككردنه‌وه و ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كانی داده‌نێت.