ریال مەدرید هەوڵی بەدەستهێنانی ئەم هێرشبەرەی خولی ئیتاڵیا دەدات

:: PM:01:58:12/01/2019 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانی دەست پێ كردووە بە مەبەستی گرێبەستكردن لەگەڵ كریستۆف بیاتیكی هێرشبەری پۆڵەندی لە یانەی جەنەوای ئیتاڵی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا.

ماڵپەڕی (كارلچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: یانەی شاهانە بەفەرمی دەستی بە گفتوگۆكان كردووە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ بیاتیك و بۆ ئەمەش بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی ئامادە كردووە.

لەبەرامبەریشدا بەرپرسانی یانەی جەنەوا رایانگەیاندووە كە بە كەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەم هێرشبەرە پۆڵەندییە نابن.

جێی باسە بیاتیك لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا بەشێوەیەكی بەرچاو دەركەوتووە و تا ئێستاش توانیویەتی 13 گۆڵ تۆمار بكات و دوای كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لە یانەی یۆڤێنتۆس لە ریزبەندی دووەمی گۆڵكارانی خولەكە دێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م